کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی ئێرانی لە خۆپیشاندەران

20:25 - 12 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی ئێران بە دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی ئێرانی بە هۆی توندوتیژی لە هەمبەر ناڕازییان وەدەنگ هاتن.

پاش ئەوەی کە لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، بە توندترین شێوە، خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران سەرکوت دەکرێن، کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی ئێرانی وەدەنگ هاتن و داوایان لە هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران کردووە، کە بە ئارامی لەگەڵ خۆپیشاندەران هەڵسووکەوت بکەن.

ئەو هونەرمەندانەی کە لە هەمبەر هەڵسووکەتی توندی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هەڵویستییان گرتووە، بریتین لە مەهناز ئەفشار، تەرانە عەلیدووست، حەمید فەرەح‌نژاد، تەهمینە میلانی، عەلیڕەزا عەسار، مەهدی کەرەمپوور لە نێوخۆی وڵات و فەرامەر ئەسڵانی، ماز جوبرانی، گووگوش، داریووش، ئێبی و ڕەزا دقەتی لە دەرەوەی ئێران، هەر کام بەش بە حاڵی خۆیان لە هەمبەر توندوتیژییەکانی ڕێژیمی ئێران لە گەڵ ناڕازییان هەڵویستییان گرتووە و داوایان لە ڕێژیم کردووە، کە گوێ لە داواکارییەکانی ئەو خەڵکە بگرن و بە کوشتن و بڕین وڵامی خەڵک نەدەنەوە.