کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە ڕووناکبیران، کەسایەتییە سیاسی و فەرهەنگییەکانی عەرەبی سووریەیی، پشتگیری لە خەڵکی ئێران دەکەن و وتوویانە: جیلی نوێی ئێران ئاگاداری هەموو هەڵە و سیاسەتە چەوتەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن.
لە ڕاگەیندراوێکدا کە لە لایەن ٩٢ ڕووناکبیر، چالاکی سیاسی و فەرهەنگیی، هونەرمەند و ڕۆژنامەنووسی سووریەیی نووسراوە و لە لایەن کەسایەتییە بەناوبانگەکان وەکوو: بورهان غەلیوون، ئەحمەد بورقاوی و جورج سەبرە واژۆ کراوە، پشتگیریان لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران کردووە و بە هۆی هاوکات بوونی سەرهەڵدانی ئەو ناڕەزایەتییانە لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێی زایینی، ئەو ڕاپەڕینانەیان بە نەورۆزی ئازادی ناودێر کردووە و هۆکاری ئەو سەرهەڵدانانەیان بۆ هۆشیاری و ئاگابوونی جیلی نوێی کۆمەڵگەی ئێران زانیوە.
لەم ڕاگەیندراوەدا هاتووە: وەخەبەر بوونەوە و هۆشیاریی خەڵکی ئێران بە نیسبەت سیاسەتی دەستێوەردان و ئاژاوەگێرییەکانی رێژیمی ئێران لە وڵاتانی عێراق، سووریە، یەمەن و لوبنان کە بوونەتە هۆکاری هەڕەشەی جیهانی بۆ سەر ئێران و دروست بوونی سەدان قەیران و کێشەی ئابووریی، ئیرادەی خەڵک بۆ کۆتایی هێنان بەو لاپەڕە ڕەشەی مێژووییەی پێوەندیەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دەراوسێیە و سەرچاوەی سەرەکیی ئەو سەرهەڵدانانەی خۆدی خەڵکی شارەکانی ئێرانن.
لەو ڕاگەیندراوەدا هەروەها هاتووە: ئێمە ڕووناکبیران، نووسەران و ئازادیخوازانی سووریەیی دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی خەڵکی ئێران و بۆ ڕزگار بوونیان لەژێر ستەمی ڕێژیمی سەدەنێوەڕاستی کۆماری ئیسلامی پشتگیری لەو خەڵکە ڕاپەڕیوە دەکەین، ڕێژیمێک کە بە سیاسەت و ئاژاوەگێڕییەکانی هەموو ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی تووشی شەڕێکی ماڵوێرانکەر کردووە و تووی ئاژاوەی مەزهەبی لە وڵاتاندا چاندووە و لە ئاکامی ئەو سیاسەتانەدا خەڵکی ئێرانی ڕۆژبەڕۆژ هەژارتر کردووە و وڵاتەکەی لە نێوخۆ تووشی داڕمانی ئابووری کردووە.
خەڵکی مەشهەد پێنجشەممەی پێشوو ٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، هاتنە سەر شەقام و ناڕەزایەتی خۆیان بە نیسبەت گرانی و هەژاری دەربڕی، بەڵام هەر زوو بۆ زۆریک لە شارەکان لە سەرانسەری ئێران پەرەی سەند و دروشمەکان پەیکەرەی نیزامیان کردە ئامانج و ناڕازییان و خوازیاری نەمانی ئەو حکوومەتە و وازهێنان و نەمانی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێرانن.