کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوشارەکان بۆسەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی بەردەوامە

15:58 - 13 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: لە درێژەی ڕەوتی بانگهێشت کردنی بنەماڵەی ئەندامانی چالاکانی سیاسی لە کوردستان، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد، بنەماڵەی چالاکێکی سیاسی خستە ژێر گوشارەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانبار، ئیداری ئیتلاعاتی شاری مەهاباد، هاووڵاتییەکی کوردی بە ناویشێزراد حەسەن پوور بانگهێشت و داوای شوێنی براکەی و هەروەها داوای هاوکاری لێکرد.

بەپێی ئەم هەواڵە ئیداری ئیتلاعات بۆ ماوەی سێ کاتژمێر شێزادیان ڕاگرتووە و پێیان ڕاگەیاندووە، لە ئەگەری نەدانی ئادرەس و ژمارە تەلەفوونی براکەی، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان، دەسبەسەر دەکرێت.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات بەو هاووڵاتییانە گوتووە، کە براکەی لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانە دەستی هەیە و خەریکی دنەدانی خەڵک بۆ ڕاپەڕین لە دژی حکوومەتە.

ئەمە چەندمین جارە کە ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشە لە بنەماڵەی محەممەد شێرکۆ حەسەن پوور دەکەن.