کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات ماڵئاوایی لە ژیان کرد

16:36 - 9 بانەمەڕ 2717

کوردستان میدیا: دایە فاتمە ڕەحمانی دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کامیاران کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٩ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، دایە فاتمە ڕەحمانی دایکی شەهید مەحموود بازئەفکەن خەڵکی گوندی زێویە سەر بە شاری کامیاران بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

دایە فاتمە ئینسانێکی شۆڕشگێڕ و بە بیروباوەڕ بوو و هەردەم شانازیی بەوە دەکرد کە کوڕەکەی شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.
تەرمی دایە فاتمە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

شەهید مەحموود بازئەفکەن ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە گوندی زێویە سەر بە شاری کامیاران لەدایک بوو، ناوبراو پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو کە ڕێکەوتی ٣١ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە شوێنێک بەناوی سەرشێڵانە شەهید بوو. گڵکۆی شەهید مەحموود لە گوندی مێرگەسارـە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵە، خزم وکەس وکاری ناوبراو دەکات وخۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.