کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکهەڵچوون لە ناوچەی پیرانی سەر بە پیرانشار هاتە ئاراوە

22:08 - 13 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: هێزەکانی ڕێژیم لە ناوچەی پیران هێرشیان کردە سەر گوندی زێوەی پیران و چەند ماڵیان وێران کرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، هێزەکانی ڕێژیم لەگەڵ هێزە بەکرێگیراوەکانیان ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ هێرشیان کرده سەر گوندی زێوەی پیران، سەر بە شاری پیرانشار و بە شێوەی دڕندانە لەگەڵ خەڵک دەرگیر بوون.

لەو هێرشەدا پێشمەرگەکانی شار لە هێزەکانی ڕێژیم هاتنە دەست و بە هێرشی پێچەوانە، زەربەی کاریگەریان لە هێزەکانی ڕێژیم و بەکرێگیراوانیان دا.

بەپێی زانیاریەکان هێزەکانی ڕێژیم چەند ماڵی خەڵکی ئاساییان بە تەواوی وێران کردووە و لە دەرگیریەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی ڕێژیم کوژراون و بریندار بوون کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان جەنازەی شەش کوژراوی هێزەکانی ڕێژیمیان بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار گواستووەتەوە.

زانیاریی زۆرتر و وردتر دوایە بە ئاگاداریی خوێنەرانی بەڕێز دەگەیەنین.