کوردستان میدیا: دوو که‌سایه‌تیی بیانی و دۆستی کورد، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیان کرد و له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران و پاڵپشتیی ئه‌و رێژیمه له تیرۆریزمی نیوده‌وڵه‌تی ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٢ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، مایکل گانتێر پرۆفیسۆر و دۆستی کورد و یوست یۆنگێردێن نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و له‌لایه‌ن شاندێکی حیزبه‌وه به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕیز مسته‌فا هیجری پێشوازییان لێ‌کرا.
مایکل گانتێر و یۆست یۆنگێردێن، به مه‌به‌ستی به‌شداری له کۆنگره‌ی زانستی له هه‌رێمی کوردستان سه‌فه‌ری هەرێمی کوردستانیان کردووه و پێوه‌ندییه‌کی دۆستانه‌شیان له‌گه‌ڵ حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران‌دا هه‌یه.
له‌م دانیشته دۆستانه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک پرسی گرینگ وه‌ک پرسی کورد و ئامانجه سیاسییه‌کان، ره‌وشی کوردستانی ئێران، ره‌وشی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و یارمه‌تی دانی تیرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری وڵاتانی ناوچه و به‌تایبه‌ت یارمه‌تی کردنی رێژیمی دیکتاتۆریی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه، خرانه به‌ر باس.
له به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا پرسی چه‌کی ناوکیی رێژیمی ئێران و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئه‌و رێژیمه به داخوازییه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی وڵاتانی رۆژئاوایی به‌رانبه‌ر به‌و رێژیمه تاوتوێ کرا.
هه‌ردوو هه‌یئه‌ت له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون که رێژیمی ئیسلامیی ئێران وه‌ک رابردوو له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ و پێویسته کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی گوشاره‌کانی بۆ‌سه‌ر رێژیم زیاتر بکا.