• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠١ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە

زایینی: ٠٥-٠١-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٦/١٠/١٥ - ١٥:٥٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
بەشی یەکەم

گەلێک ئازادی بوێ دەبێ نرخی ئەو ئازادییەش بدات.

شەهید دوکتوور قاسملوو

شەماڵ تەرغیبی

بەرایی


سەربوردە و بەسەرهاتی گەلی کورد ڕەنگە یەکێک لە ناخۆشترین بەسەرهاتەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بێ کە تەنیا هاوشێوەکەی لە نێو سوورپێستەکانی ئامریکا یان ڕەش‌پێستەکانی ئافریقا ببیندرێتەوە؛ بەچەشنێک کە زۆر لەوە ناخۆشترو کارەساتبارترە کە ناوی بنرێ تراژێدیا. زۆر زەحمەتە مرۆڤ بتوانێت ناوێکی گونجاو بۆ چارەنووسی خوێناوی کورد بدۆزێتەوە. بەهەر حاڵ تراژێدیا، ژینۆساید، کارەسات یان هەر ناوێکی دیکە؛ ئەوەیکە گرینگە ڕەنگە ئەو پرسیارە بێت کە هۆکارەکانی ئەم دۆخە چین؟ یان بە واتایەکی دیکە هۆکاری سەرهەڵدانی تراژێدیای گەلی کورد چییە وکێ بەرپرسیاری خوڵقاندنی ئەم کارەساتەیە؟

زۆر کەس لەو بڕوایەدان کە هۆکارە نێوخۆییەکان وەک خیانەت، جیاوازی ئایینی وعەشیرەتی، لاواز بوونی سیاسەت و دیپلۆماسی، دواکەوتوویی سیاسی و کۆمەڵایەتی بوونەتە هۆکاری یەکلاکەرەوەی نەگەیشتنی کورد بە مافی خۆی؛ بەدڵنیاییەوە ئەم هۆکارانە هەر کام بۆخۆیان دەور و ڕۆڵ و شوێندانەرییان لە پێکهاتنی ئەم دۆخەدا هەبووە، بەڵام بێ‌شک ناتوانن هۆکاری یەکلاییکەرەوە بن و چەندین پرسی دیکەش نەخشیان گێڕاوە.

کوردستان خاوەن هەڵکەوتێکی هەستیاری جوغرافیایی و ژێئۆپۆلتیکییە کە دەتوانین بێ دوودڵی بڵێین لە هەستیارترین شوێنی جیهان واتە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەڵکەوتووە؛ لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستیشدا لە گرینگترین شوێن واتە ئاخێزگەی شارستانیەت هەڵکەوتووە و توانیویەتی لە ڕووی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتوورییەوە باندۆڕی زۆر لە سەر هاوکێشە جیهانییەکان دابنێ، هەرئەمەش بووەتە هۆکارێک لەمەڕ ئەوەیکە بە درێژایی مێژوو ببێتە جێگای ململانێ و مشت‌ومڕی سیاسی و ئابووری هێزە نێوخۆیی و ناوچەیی و جیهانییەکان کە بەشی زۆریان بۆ وەدەستخستنی بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری ڕوویان لەم ناوچەیە کرد و بوونە هۆکارێکی سەرەکی لەمەڕ گۆڕینی ڕەوشی ناوچەکە و چارەنووسی زۆربەی نەتەوەکانی ئاکنجی ئەم ناوچەیان گۆڕی کە لەم نێوانەدا گەلی کورد پشکی شێری بەرکەوت و زلهێزەکان ڕاستەوخۆ دەستیان لە چارەنووسی وەردا، بەچەشنێک کە چارەنووسی کورد بووە قوربانی بەرژەوەندی ئابووریی و سیاسی ئەم زلهێزانە، لە سەرووی هەمووانیشەوە بریتانیا، ڕووسیاو فەڕانسە.

زلهێزەکان هاتن و بێ لەبەرچاوگرتنی مافی گەلان، نەخشەی ناوچەکەیان گۆڕی؛ لە ئاکامی ئەم داڕشتنە نوێیە یەکلایەنە و نادادپەروەرانەشدا، هەندێک لە نەتەوەکان لە مافی دامەزرانی دەوڵەتی خۆیان بێبەش کران کە بەرچاوترینیان نەتەوەی کورد بوو. کورد بوو بە یەکەم قوربانی ڕەوتی نوێی نادادپەروەرانەی مێژوو، تەنیا لەبەر ئەوەیکە دروست بوونی دەوڵەتێکی کوردی لەگەڵ بەرژەوەندی ئەم زلهێزانە یەکی نەدەگرتەوە.

واتە ئەگەر لە چوارچێوەی بەرژەوەندی زلهێزەکاندا ببا، بێ ئەوە کورد هیچ خەباتێکی بکردبایا یان تەنانەت ئاگاشی لێ نەبایا(وەک گەلی ئەفغانستان، سوریا، عێراق، بەحرەین، کوەیت و..) دەبوو بە خاوەن دەوڵەت و سەروەری، بەڵام چونکە بە پێچەوانەوە بوو، لە مافی دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی بێبەش کراو هەرچەندە خەباتیشی کرد، بێ ئەکام بوو.

پاش ئەم قۆناغی دابەشکردنی ناوچە لەلایەن زلهێزەکانەوە کە لە ئاکامیدا کورد پارچە پارچە بوو و کەوتە ژێر دەست و دەسەڵاتی داگیرکەران کە هیچ ڕێزێکیان لە سەروەری و مافی ئەم گەلە بەشخوراوە نەدەگرت، کورد هیچ ڕێگەیەکی بۆ نەمایەوە جگە لەوەی کە دەست بکات بە خەباتێکی ڕزگاریخوازانەی دوورو درێژ و خوێناوی و گەلێ لە ڕۆڵە قارەمانەکانی ئەم نەتەوەیە لەم ڕێگا پیرۆزەدا گیانی خۆیان فیدا کرد، بەڵام بەداخەوە ئەمجارەش بەرژەوەندی زلهێزەکان سەری هەڵدایەوەو تێکەڵ بە زێدەخوازی دەوڵەتە داگیرکەرەکان بوو و لە ئاکامی ئەم هاوپەیمانییە دزێوەدا ڕاپەڕینە یەک لەدوای یەکەکانی کورد هەرەسیان هێنا و پاش ئەوە، کوشتن وسووتاندن وکاولکارییەکان دەستیان پێکرد. دەوڵەتە داگیرکەرەکان مانی خۆیان لە نەمانی ئەم گەلە بندەستەدا دەدیت وبۆ گەیشتن بەم ئامانجە دزێوەش بۆنی نەوتیان کرد بە لووتی زلهێزە چاوڕژدەکان و جیهانی ئازادیان کوێر و کەڕ کرد.

کورد هەموو ڕێگەیەکی تاقی کردەوە تاکوو بە مافە ئینسانی و نەتەوەییەکانی بگات، دەستی دۆستایەتی بۆ هەموو کەسێک درێژکرد، متمانەی بە گەلێک لایەن کرد، بەڵام خەیانەتی پێکراو سەرەنجام بەم ئەنجامە گەیشت کە تەنیا دۆستێک هەیەتی شاخەکانی کوردستانن.
بەتاوانی ئەوەیکە دەیهەویست کورد بێت، کورد بمێنێ و لەسەرخاکی باب‌وباپیرانیدا بە ئازادی وسەربەرزی بژی، بەهایەکی گرانی دا، ئەوەندە گران کە تەنانەت مێژووش بەشەرمەوە نکۆڵی لێدەکات.

لەسەدەی بیستەمدا، یەکەم نەتەوە بوو کە لە بەرامبەر بیروڕای بەڕواڵەت ئازاد و مافی مرۆڤپەروەری ڕۆژئاوا! و بانگەشەکەرانی ئازادی و یەکسانی! بوو بەقوربانی چەکی کیمیایی و قوربانی ئاپارتایدی سیستماتیکی دەستپەروەردەکانی باوەپیارانی دێموکراسی و شارستانی.

بۆ کوورت کردنەوەی بەرایی باسەکەم لێرەدا ئاماژە بە وتەیەکی بەناوبانگی "دانیەل میتران" چالاکی نێونەتەوەیی بواری مافی مرۆڤ دەکەم؛ ناوبراو لە ساڵی١٩٩٧ لە ئاخێوەرییەک لە پارلمانی فەڕانسە ئاماژە بە خاڵێکی سەرنجڕاکێش دەکات و دەڵێ:"کوردەکان تەنیا تیرۆر بووانێکن کە هەمیشە بە تووندوتیژ ناودێر کراون". ئەم ڕستەیە دەرخەری ڕاستییەکی تاڵ و تۆقێنەری بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی نەتەوەی کوردە لەم دووسەدەیەی دواییدا. نەتەوەیەک کە بەردەوام حەقیقەتی بوونی لە تەواوی لایەن و ڕەهەندەکانییەوە نکۆڵی لێکراوە.

کورد گەورەترین نەتەوەی بێ‌دەوڵەت

هەروەک پێشتریش ئاماژەی پێکرا، کورد لە جیهاندا گەورەترین نەتەوەی بێ‌دەوڵەتە؛ خاکی کوردستان لە پاش شەڕی چاڵدێران لە ساڵی ١٥١٤ی زایینی لە نێوان دوو ئیمپراتۆری عوسمانی و سەفەویدا بەکردەوە دابەش کرا؛ ئەم دابەشکردنە لە ساڵی ١٦٣٩ بە واژۆکردنی پەیمانی زەهاو لە نێوان حکومەتی سەفەوی و عوسمانی بە فەرمی ڕاگەیەندرا. دوای شەڕی یەکەمی جیهانی و هەڵوەشانەوەی ئیمپراتوری عوسمانی، خاک و خەڵکی کوردستان بۆ جارێکی دیکە ڕووبەڕووی دابەشکردنێکی تازە بوویەوە و دواجار بە سەر ٣ وڵاتی تازەدامەزراوی تورکیە، عێراق و سوریە و وڵاتی ئێرانی پاش سەفەوی دابەش کرا.

لە پاش ئەم ڕووداوە، نەتەوەی کورد لە هەموو بەشەکان کەوتە بەر پۆستاڵی داگیرکەران و مافە نەتەوایەتییەکانی (ئەمجارەیان بەشێوەیەکی یاسایی و حقوقی) پێشێل کرا؛ لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٩ی زایینییەوە هزری نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا سەری هەڵدا و کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بزووتنەوەی مافویستانەی گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستانیش دانا.

له ساڵی ١٨٨٠ی زایینی بە دواوه، بە دەستپێكردنی ڕاپەڕینی شێخ عوبەیدوڵلای نەهری به دژی هەر دوو دەسەڵاتی عوسمانی و قاجاڕ و به هێنانەگۆڕی داخوازی دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردی، بەردی بناغەی بیری نەتەوەیی لە هەموو کوردستاندا دانرا.

له‌ ساڵانی كۆتایی شه‌ڕی جیهانیی یه‌كه‌مدا، به‌ هاتنه‌ سه‌ركاری ڕه‌زاخانی په‌هله‌وی، سمایل ئاغای شكاك سه‌رهه‌ڵدانێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ له‌ باكووری كوردستانی ئێران، به‌ مه‌به‌ستی‌ دامه‌زرانی‌ قه‌واره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌لی كورد، وه‌ڕێ‌ خست. هاوكاتبوونی ڕاپه‌ڕینی سمكۆ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی شێخ مه‌حموودی به‌رزه‌نجی و شێخ سه‌عیدی پیران له‌ باشوور و باكووری كوردستان، له‌ به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ته‌ تازه‌ دامه‌زراوه‌كانی عێراق و توركیه‌دا، ده‌رفه‌تێكی مێژوویی بۆ كورد ره‌خساند، تا بتوانێ چاره‌نووسی خۆی به‌ ده‌سته‌وه‌ بگرێ. به‌ڵام هه‌لومه‌رجی دژواری نێونه‌ته‌وه‌یی كه‌ به‌ هۆی شۆڕشی سوسیالیستییه‌وه‌ هاتبووه‌ ئاراوه‌، زیاتر ناوچەكەی كرده‌ مه‌یدانی گه‌مه‌ی زلهێزه‌كان. ئاماده‌نه‌بوونی زه‌مینه‌ی نێوخۆیی و هێرشه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی هه‌ر سێ دەوڵه‌تی تازه‌دامه‌زراو و پشتیوانه‌كانیان بۆ سه‌ر كوردستان، هه‌ر سێكی ئه‌و راپه‌ڕینانه‌یان تێك شكاند.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: