• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٢ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا

زایینی: ٠٥-٠١-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٦/١٠/١٥ - ١٦:٠٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا
هاوار زرێبار

حکومەتی ئێران، وەکوو حکومەتە دیکتاتۆرەکانی دیکەی جیهان، هەمیشە لە زانکۆکان و ئەو شوێنانەی کە لە بواری پەروەردە و فێرکاریدا چالاکییان بووە، ترساوە و بێدەنگ وەکوو بینەرێک دانەنیشتووە و بەردەوام لە پیلان داڕشتندا بووە؛ چونکە مەترسیی سەر دەسەڵات و مانەوە و بەرژەوەندیی خۆیان، لەو شوێنە تایبەتانە دەبینێت. زانکۆکانی کوردستانیش، وەکوو ئەو ناوەندانەی کە خوێندکارە کوردەکانی لێیە و شوێنێکە بۆ فێرکاری، هەمیشە ترسی تایبەتی خستووەتە دڵی ڕێژیمی ئێران و بە چاوێکی ئەمنییەتییەوە سەیری کراوە و لەژێر چاوەدێریی تایبەتیشیاندا بووە.

توێژی خوێندکاری کوردستان، چ لە زانکۆکان و چ لە ئەنجومەنە خەڵکییەکان، بەبۆنەی ئەوەی ڕۆڵی گرینگیان لە گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکاندا هەیە، لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە کۆسپ و بەربەستیان بۆ دانراوە و وەکوو مەترسییەک سەیریان کراوە. ئەم ڕوانگەیە تەنیا لە زانکۆکانی کوردستاندا نابینرێت، بەڵکوو لە هەموو زانکۆکانی ئێراندا کە کوردێکی لێ بووبێت، بینراوە! گوشار لەسەر چالاکانی خوێندکاریی کورد، بینراوە و حاشای لێ ناکرێت. ئەم گوشارانە بە بانگهێشت ‌کردن لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتەوە بگرە تاکوو بەندکردن و ئەشکەنجەکردنیش بینراوە، بەڵام هیچ کات ئەم چالاکانە کۆڵیان نەداوە و بەردەوام بوون لە خزمەت‌کردن و درێژەدانی ڕێبازەکانیان.

لەم نێوانەدا، بەسیج، وەکوو ئامرازی سیخوڕیی حکومەت بەکار براون. بەسیج لە هەموو فەرمانگەیەکی حکومەتی و ناحکومەتی و لە واتایەکی بەربڵاوتر: لە هەموو شوێنێکدا وەکوو ڤایرۆسێک بڵاوبووەتەوە. قوتابخانەکان و زانکۆکانیش لە فیلترینی ئەم شوێنانەن. بەسیجی کوردیش، یان خۆماڵیتر بڵێم: جاشە کوردەکان، وەک باقی بەسیجییەکانی ئێران، ئەرکی تایبەتیان پێ ڕادەسپێردرێت کە بەرچاوترینیان، فرۆشتنی نیشتمان و هاوزمانەکانیانە.

پێویست بە شیکردنەوەی ئەم باسە نییە و هەموومان دەزانین لە درێژایی مێژوودا، جاشە کوردەکان چ زەبرێک و خەسارێک بوون بۆ سەر کوردستان و خەڵکی کورد.

خوێندکارە جاشە کوردەکانیش، بەشێکن لەو بەسیجانەی کە لە زانکۆکانی کوردستاندا چالاکییان هەیە و کۆمەڵێکیان ناسراون و کۆمەڵێکی تریشیان بە نهێنی خیانەتی خۆیان دەکەن. ئەم جاشانە، بۆ وەرگرتنی پارەیەکی زۆر کەم یان دامەزراندن لە شوێنێک، خەیانەت دەکەن و بۆیان گرینگ نییە کە خەریکی فرۆشتنی خاک و گەلەکەی خۆیانن. ڕاپۆرتدانی خوێندکاران، ئاژاوەگێڕی، بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و...هتد، لە چالاکییە بەرچاوەکانیانە و هەندێک‌جار ئەم کارانە دەبێتە هۆی داخدارکردنی چەندین بنەماڵە. وێڕای هەموو ئەمانە، وەکوو جاشەکانی دیکە، ئەم جاشانەیش لە نێو خوێندکاراندا بە سووک سەیریان دەکرێت و بچووکترین متمانەیشیان پێ ناکرێت.

چالاکانی خوێندکاری و ئەندامانی ئەنجومەن و بنکەکانی نێو زانکۆ، ئامانجی سەرەکیی بەسیجەکانی نێو زانکۆن؛ لە لایەن ئیتلاعات و حەراسەتی زانکۆکانەوە، بەم کەسانە ڕادەسپێردرێت کە وێڕای چاوەدێریی چالاکانی خوێندکاری، ڕاپۆرتیان لێ بدەن و چکۆلەترین جووڵەیان لەبیر نەکەن. لەم نێوانەدا ئەندامانی نهێنیی بەسیج کە لە نێو خوێندکاراندا نەناسراون، ئەرکی تایبەتیان هەیە کە دەنگۆ بڵاو بکەنەوە و دژی چالاکانی مەدەنیی زانکۆ، هەڵوێست بگرن؛ واتە ئەم جاشە نهێنییانە دەیانهەوێت خوێندکارانی دڵسۆزی نێو زانکۆ بە خراپ بناسێنن و دژیان دەنگۆ بڵاو دەکەنەوە.

جاشه‌کانی نێو زانکۆ، بە بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆگەلەی کە: چالاکانی خوێندکاری گومانیان لەسەرە یان ئاژاوەچین و...هتد، زەبری خۆیان دەوەشێنن و وێنەیەکی قیزەون لە ئەنجومەنەکان و چالاکان لە مێشکی خوێندکاراندا دروست‌دەکەن و دەیانهەوێت کەس قەرەیان نەکەوێت؛ بۆیە پێویستە خوێندکاری کوردیش دۆخەکە بناسێت و تێبگات کە ئەمە پیلانی حکومەت و بەسیجە و تا شتێک بە چاوی خۆیان نەبینن، بڕوا بە دەنگۆکان نەکەن. هەروەها ئیحتمالی ئەوە هەیە بەسیجەکان بێنە نێو ئەنجومەنەکانەوە و ڕەفتاری نەشیاویان ببێت، تاکوو ئەنجومەن و چالاکان بە خراپ بناسێنن، بۆیە یەک تاک ناتوانێت نوێنەری کۆمەڵێک کەس بێت، لەم ڕاستایەشدا پێویستە لەهەمبەر ئەم دۆخە هەستیارە، ژیرانە و بە چاوی کراوەوە دانوستان بکەین.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: