• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٢ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا

زایینی: ٠٥-٠١-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٦/١٠/١٥ - ١٦:١٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا
جەماڵ فەتحی

ئەگەر ئازادی پێناسەی ڕاستەقینەی خۆی بۆ بکرێت و هەموو ویست و ئارەزوویەکی دەروونی نەچێتە چوارچێوەی ئازادییەوە و بە ئازادی لە قەلەم نەدرێت و لە هەموو کۆمەڵگەکان و لە مێشکی هەموو تاکەکاندا پێناسەیەکی ڕاست ببێتە پێوەر و جێگیر بکرێت، پێدەچێت سەرەڕۆیی مرۆڤەکان کونتڕۆڵ و بەرتەسک بکرێتەوە؛ چونکە ئەو ئازادییە کە حەز و خولیای هەموو مرۆڤێکە و تەنانەت لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵیش خاڵێکی هاوبەشە، بندەستیی کەسانێکی دیکەی لێ دەکەوێتەوە و واتای سەرەکیی ئازادی تێکدەشکێنێت و هێڵە سوورەکانیش دەبەزێنێت، بەڵام ئەگەر بەپێچەوانەی ئەمە بێت، ئازادی مانا ڕاستەقینەکەی خۆی مسۆگەر دەکات و ئیتر ئازادی تاکێک بندەست بوونی کۆمەڵگە و تاکەکانی دیکەی بە دواوە نییە و لەگەڵ سەرەڕۆیی جێگەیان پێکەوە ناگۆڕدرێت.

"لۆرد ئەکتەن"، مێژوونووسی ئینگلیزی لە سەدەی ١٩ی زایینی وتوویەتی: "ئەگەر مێژوو بنووسین دەبێت لەو کاتەوە دەست پێ بکەین، کە مرۆڤ هەڵوەدای ئازادی بووە".

"ژان ژاک ڕۆسۆ"یش لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بەم ڕستەوە دەست پێ دەکات: "مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە بە سەربەستی لە دایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیادا بندەست و دیلە".

دیارە ڕوانگەکان لەمبارەوە جیاوازن بەڵام ڕوانگەی ڕۆسۆ لە سەر ئازادی ڕوانگەیەکی بەرفراوانە و پێی وابووە، کە هەر تاکێک لە کۆمەڵگە بە حوکمی هێندێ شت، بەشێک لە ئازادییە تاکەکەسییەکانی لێ دەستێندرێت و هەر بەو بۆنەوە ناتوانێت ئارەزوومەندانە و بە ویستی خۆی بژیت و دەستی بە خەون و ئاواتەکانی بگات.

هەر کۆمەڵگەیەک بەپێی بارودۆخ و هەڵکەوتەی سیاسی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و تەنانەت جوغرافیایەکەی جۆرێک پێناسە و تایبەتمەندییان بۆ ئازادی هەیە و ئەگەر تاکێکی کۆمەڵگە خۆی لەو هێڵانەی کە وەکوو بەها و بایەخ جێگیر بوون، دەرباز بکات و بیبەزێنێت، دەکەوێتە بەر تانە و لۆمەی عەقڵانییەتی زاڵی ئەو کۆمەڵگەیە و بەپێی یاسا داڕێژراوەکان سزای بە سەردا دەسەپێنرێت.

لە کۆمەڵگە دیکتاتۆرلێدراوەکاندا هێندێ جار بۆ ئەوەی بیروڕای گشتی بە لاڕێدا ببەن، بە پێناسە و گەزی خۆیان هێندێ ئازادی بە کۆمەڵگە دەدرێت و خەڵکی پێ سەرقاڵ دەکەن و بەناوی ئازادییەوە، ئازادی دەخنکێنن؛ جیاوازی نێوان کۆمەڵگەی ئازاد و کۆمەڵگەی داخراو لە چۆنیەتی پێناسە کردن و جێگیر کردنی لە لایەن دەسەڵاتداران و تاکەکانە؛ کۆمەڵگەیەک کە هەمیشە تاکەکانی چاوەڕوانی ئەوەن، دەسەڵاتداران ئازادییان پێ ببەخشن، بە دڵنیاییەوە ناتوانێت کۆمەڵگەیەکی بەختەوەر بێت و لەو ئازادییەی کە پێی بەخشراوە چێژ نابات.

ئازادی و سەربەستی پێش ئەوەی دەستەبەر ببێت، پێویستی بە هێندێ پێشمەرجی سەرەکییە کە یەک لەوانە جێگیر بوونی فەرهەنگی دێموکراسییە، کە ئەوەش پێویستی بە پەروەردەیەکی بەهێز و پۆتانسیەلی ئەو فەرهەنگەیە کە لە کۆمەڵگەیە، لەو وڵاتانەی کە بە قۆناغی "ئازادی نیازێکی مرۆییە" گەیشتوون، بەها و بایەخە کۆمەڵایەتییەکان بەرەو ئاقارێک ئاراستە دەکەن کە کۆتاییەکەی گەیشتن بەو خاڵە گرنگەیە و هەموو کاروبارێکیان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان دەکەن و دواڕۆژی ڕووناکیان لە گەیشتن بە دێموکراسی و لە سێبەری دێموکراسیشدا گەیشتن بە سەربەستی و ئازادی ڕاستەقینەیە.

ئازادی لە پێناو دێموکراسی تەنیا چەمکێکە کە جەستەی دیکتاتۆرەکان وەلەرزە دەخات و بۆ نەگەیشتنی کۆمەڵگە بەو قۆناغە، بەناوی ئازادی هێندێ سەرەڕۆیی و بێ‌نۆڕمی تاکەکەسی دەکەنە پێوەر و سیمای ئازادی قێزەون و ناشیرین پیشان دەدەن، هەتا کۆمەڵگەی لێ بترسێت و لە گەیشتن بە ئازادی ڕاستەقینە پەشیمان ببنەوە.

تەنیا ڕێگای درێژەدان بە دەسەڵات لە ڕوانگەی دیکتاتۆرەکانەوە، ئەوەیە کە کۆمەڵگە لە واتای ڕاستەقینەی ئازادی تێنەگات و بەرەڵڵایی و ئازادی بە هەڵە جێگیر ببن و بۆ ئەم مەبەستە بە لە بەردەست خستنی کەمترین سامانی گشتی کۆمەڵگە کە بەشێکی کەم و حاشالێنەکراوی مافی هەر تاکێکی کۆمەڵگەیە، لە مافە سەرەکیی و بنەڕەتییەکانیان بێبەرییان دەکەن و چەشنی باڵندەیەکی نێو قەفەس، ئازادیان لێوەردەگرن و نان و ئاویان لە جیاتی ئازادی پێدەدەن و پێناسەی پێداویستییە جەستەیی و ڕۆحییەکان چەواشە دەکرێن؛ لە وەها کۆمەڵگەیەکدا ئازادی بە ڕابواردنی کاتیی و وەهمی پێناسە دەکرێت.

هەڵسەنگاندن و بەراوردی حکوومەتە دێموکراتیکەکان و حکوومەتە دیکتاتۆرەکان ڕەنگە کارێکی ئەستەم بێت، بەڵام بە ناساندن و پێناسەی ڕاستەقینەی ئازادی دەکرێت سیمای ڕاستەقینەی دەسەڵات و هەروەها سیاسەت و پڕۆسە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانیان بناسرێت و جیاوازی نێوان دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پیلانی ئابووری، ئازادیی بەرهەمی دێموکراسی و بەرەڵڵایی بە سانایی لێک بدرێتەوە و تاکی کۆمەڵگە بە پەروەردەیەکی دروست و زانستییانە بە ئازادییەک بگات، کە دێموکراسی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی باڵیان بە سەردا کێشابێت و گەرەنتییان کردبێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: