• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی - ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی  

کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ

زایینی: ٠٥-٠١-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٦/١٠/١٥ - ١٦:١٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
خوێنەرانی بەڕێزی "کوردستان"، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەروەها نەخش و دەوری کورد و حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەکاندا، ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" چاودێری سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.

ئەم وتووێژە ڕێکەوتی ١٠ی بەفرانبار ئەنجام دراوە.


لە ڕۆژی پێنجشەممەوە، ڕێکەوتی ٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی ئێعترازی بەربڵاو، لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران دژ بە سیاسەتە فاشیستیی و دژەمرۆییەکانی ڕێژیمی ئێران سەری هەڵداوە. بەپێی دوایین هەواڵەکان، لانیکەم ٤٠ شاری گەورە و بچووکی ئێران و کوردستان بۆ ڕووخانی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران تێکەڵ بەم ناڕەزایەتییە خەڵکییانە بوون. هەر لەم پێوەندییەدا شەوی شەممە ڕێکەوتی ٩ی بەفرانبار شەش کەس لە خەڵکی ناڕازیی شاری "دووڕوو" سەر بە پارێزگای لوڕستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم کوژران و چەکدارە تێرۆریستەکانی سپا، ئیتلاعات و بەسیج بە جێگیر کردنی بەشێکی بەرچاو لە هێزەکانیان و بە نواندنی ڕێژەیەکی زۆر لە زرێپۆش و ماشینە ئاوپڕژێنەکان، کەشوهەوایەکی تەواو پۆلیسی و خەفەقانیان بەسەر شارەکانی کوردستاندا سەپاندووە. لەم پێوەندییەدا و هەر لە یەکەم کاتژمێرەکانی دەسپێکی ئەم ناڕەزاییەتییانەدا، بەرپرسانی پلەبەرزی چەندین وڵاتی جیهان لە هەمبەر ئەم ڕووداوانە دژکردەوەیان نیشان دا و وەزارەتی دەرەوەی ئامریکاش بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد، کە پشتیوانیی لە خۆپیشاندانە خەڵکییەکانی ئێران بکەن.

لە ماوەیەکی کورتدا پاش خۆپیشاندانەکانی مەشهەد بینەری بەرفراوان بوونەوەی ئەم خۆپیشاندانانە لە شارەکانی دیکەی ئێران بووین؛ بەرێزتان خێرایی و ئاستی بڵاوبوونەوەی ئەم ناڕەزایەتییانە چۆن دەبینن؟

بە ڕای من هۆکاری پەرەسەندنی ڕێژەی ئێعترازەکان بۆ شارەکانی دیکە، دەگەڕێتەوە بۆ گشتگیر بوونی ئێش و ئازاری خەڵکی ئێران لە سەرانسەری ئەم وڵاتەدا یان وەک باوە، بوونی ئێشێکی هاوبەش؛ ئەگەرچی لە پەراوێزی ئێران و بەتایبەت لەو ناوچانەی کە نەتەوە غەیرە فارسەکان تێیدا دەژین تووشی زوڵمی دووقات بوون، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی ئێران هەژارن و قەیرانە جۆراوجۆرەکان یەخەی دادڕیون.

لەلایەکی دیکەشەوە ئەم قەیرانانە ڕابردوویەکی دوورودرێژیان هەیە و مانگ بە مانگ و ساڵ بە ساڵ ئێش و ئازارەکانی دەرهاویشتەی ئەم دۆخە، لەسەر یەک کەڵەکە بوون و هیچ هەنگاوێکیش بۆ چارەسەری ئەم کێشانە و سووک کردنی قورسایی ئەم ئاریشانە لە سەر شانی خەڵک هەڵنەگیراوە. ڕق و بوغزی پەنگخواردووی خەڵک تەقییەوە و پاش ئەزموون کردنی تاک و جیناحە جیاوازەکان لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا، هیچ ڕێگەیەک جگە لە تەقینەوەی تووڕەیی خەڵک بوونی نەما.

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە تاکوو پشتیوانی ئێعترازە خەڵکییەکان لە ئێران بەدژی ڕێژیمی ئیسلامی بن، مەبەست لەم پشتیوانییە چییە و لە چ ئاستێکدایە؟

هەموومان بینەری ئەوە بووین کە پڕێزیدێنت ترامپ بەهۆی هەندێک ئایدیای ڕوون سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی و ئێران هەڵبژێردرا و سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکای وەدەست هێنا. لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن سەرکردە سیاسییەکانی ئامریکاوە، پەیام ئاراستەی کۆماری ئیسلامی کراوە. من پێم وایە ئامریکا پێویستی بە شۆڕشێکی گشتیی لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە هەیە تاکوو بتوانێ کۆمەڵێک ئاڵوگۆڕ لە ئێراندا ئەنجام بدات. ڕێکارەکانی گۆڕینی ڕێژیم لە عێراق و ئەفغانستان بۆ ئامریکا بە قازانج نەبوون بۆیە باشتر وایە ئێرانییەکان بۆ خۆیان بەشێوەی ڕاستەوخۆ ڕەوتی گۆڕان دیاری بکەن و بەشێک لە بەرپرسایەتیی چارەنووسی سیاسییان بکەوێتە دەستی خۆیان. ڕۆژی ڕابردووش پرێزیدێنت ترامپ و وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بە ڕوونی پشتیوانی خۆیان لە پرسی گۆڕینی ڕێژیم لە ئێران دەربڕی و بە بڕوای من ئەم پشتیوانییە تا ئەو جێگە دەچێتە پێش کە پاڵپشتی لە دژبەرانی کۆماری ئیسلامی بکرێت؛ بۆ ئەم مەبەستەش ئامریکا هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانییەکی جیهانی دەدات.

کوردستان لە زۆربەی کاتەکاندا شاهێدی ئێعترازی بەربڵاو و گشتگیر بووە کە زۆربەی شارەکانی ئەم نیشتمانەش لە خۆ دەگرێ؛ بۆ وێنە خۆپیشاندانە بەربڵاوەکانی ئەم دواییانەی بانە، سنە و کرماشان لە ئێعتراز بە کوشتنی کۆڵبەران کە بەشێوەیەکی نامرۆڤانە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە سەرکوت کرا بەڵام هیچ کاتێک نەمانبینی کە ئەو وڵاتانەی ئەمڕۆ پشتگیری خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکەن، پاڵپشتیش لە ئێعترازی کوردەکان بکەن. پێتان وایە هۆکارەکەی چییە؟

بەشێک لەم پرسە بەستراوەتەوە بە بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتانە و جۆری پێوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی ئێران، بۆوێنە ئێمە لە پاش تێرۆری شەهید دوکتور قاسملوو بینیمان کە ماف و دادپەروەری، کرانە فیدای بەرژەوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی ئۆتریش لەگەڵ ڕێژیمی زاڵ بەسەر ئێران؛ لە ئێستاشدا شێوازی ڕوانینی دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان گۆڕانێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە. بۆوێنە پشتیوانی نەکردنی ئۆرووپاییەکان لە ئاکامی ڕیفراندۆمی کوردستانی باشور و کاتالۆنیا لە ئیسپانیا. لەپێوەندی لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش هەمان سێناریۆیە و من پێم وایە ڕۆژئاواییەکان سرنج دەدەنە ناوەند و پەراوێزەکان لەبیر دەکەن.

بەشێکی دیکەی ئەم پرسەش دەگەڕێتەوە بۆ خودی کوردەکان. ستایل و شێوازی کار و لابی‌گەری حیزبە کوردستانییەکان و ڕێژەی بایەخێک کە بە دیپلۆماسی دەیدەن، کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لە سەر ڕەوتی ڕاکێشانی سرنجی ڕۆژئاواییەکان بۆ پرسی کورد. لە کۆتاییدا من پێم وایە ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ. ئەوەیکە بۆ من ڕوون و ئاشکرایە تەنیا ملکەچ بوونی جیهانە لەبەرامبەر ئیرادەی نەتەوە و هیچی دیکە.

بە ڕای ئێوە نوێنەرایەتییەکانی حیزب لە دەرەوەی وڵات چەندە دەتوانن بۆ ڕاکێشانی بیروڕای گشتی و ڕای وڵاتانی دنیای ئازاد لەمەر پشتیوانی لە جووڵە ئێعترازییەکانی خەڵک بەتایبەت لە جمانە خۆڕسکەکان کاریگەرییان هەبێ و لەم پێوەندییەدا دەتوانن چی بکەن؟

بە باوەڕی من نوێنەرایەتییەکانی حیزب پێش لە هەموو شتێک دەبێ بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ بچنە نێو گۆڕەپانی دیپلۆماسی و کاری حیزبی؛ ئەمە بەشێکە لە کەمایەسییەکانی ئێمە. تا ئەو کاتەی کە ئێمە نەتوانین بەشیوەی پڕۆفیشناڵ کاروباری حیزبی ڕاپەڕێنین نابێ چاوەڕوانی ئاکام و دەرەنجامی مەزن و پۆزەتیڤ بۆ حیزب بین. بە کۆدەنگی لەسەر ئەم پرسە دەتوانین لە ماوەیەکی زەمەنی کورتدا ڕێژە و چییەتی نوێنەرایەتییەکانی حیزب لە دەرەوەی وڵات ببەینە سەر و هاوتەریب لەگەڵ پێویستییەکانی حیزب و نەتەوەی کورد لە ئێران ڕێکیان بخەین. نابێ ئەوە لە بیر بکەین کە بەشی بەرچاوی شانس بۆ سەرکەوتن لە "مەیدان داری"دایە و ئەمەش شێواز و تەوەری جۆربەجۆەری هەیە. نەتەوەی کورد تێچووی زۆر قورسی لەم پێناوەدا داوە. ئەم نەتەوە سەربەرزە، خاوەنی هەزاران شەهیدە لە ڕێگەی وەدیهێنانی ئازادی و دێموکراسی و باقی بایەخە جیهانییەکانی دیکە. لە ڕاستیدا ئێمە پێبەند و ئەرکدارین کە قەرزی خۆمان بەم لەخۆبووردووییانە بدەینەوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٦ لەم ژمارەیەدا:

ــ دەنگی راسانی گەلان نابیستن
ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
ــ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
  • شەپۆلەکانی شار شەپۆلەکانی شار
    شەپۆلەکانی شار پڕە لە هەست و سۆزی نیشتمانپەروەری و نەخشێنەری ئەو جووڵە و راچەنینانەیە کە لە نێو کۆمەڵی کوردەواریدا بە نهێنی و دوور لە چاوی داگیرکەر، بەردەوام لە گەشە و هەڵچووندان.
  • تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە
    دەقی وتووێژی کاک تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لەسەر خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیسیۆنە لەم پێوەندییەدا، لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک.
  • کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
    خوێنەرانی بەڕێزی "کوردستان"، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەروەها نەخش و دەوری کورد و حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەکاندا، ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" چاودێری سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.
  • ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی
    ئەم گوتارە ئەگەرچی لای گرووپ، ڕێکخراو و حیزبی سیاسیشەوە هەڵگیراوە، بەڵام بەوپێیەی کە ئەم دامەزراوەگەلە لە عەرزی واقیعدا کار دەکەن و پێویستیان بە دانوستان و دانیشتن و وەرگرتنی پووانی جیاواز هەیە، ئەم ڕێکارەیان هەتا ئیستە تا رادەیەک پاساو هەڵگرە؛ وەکوو تر لە ئاستی یەکانگیریی نەتەوایەتی و دینامیزمی کۆمەڵایەتییەوە هەندێک خەساریشی هەبووە کە لێرە ناگونجێ بەسەریاندا بێینەوە.
  • کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا
    "ژان ژاک ڕۆسۆ"یش لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بەم ڕستەوە دەست پێ دەکات: "مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە بە سەربەستی لە دایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیادا بندەست و دیلە".
  • خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
    لەو قۆناغەدا کە هێزەکانی رێژیم باوەڕیان بە خۆیان نەماوە و ترسی رووخان هێزی سەرکووتکەری بێ هیوا کردووە، راسانی شارەکانی کوردستان دەتوانێ زۆرترین دەسکەوت و کاریگەریی هەبێ. ئەوە دەرفەتێکە کە گەلی کورد دەتوانێ بۆ پێشخستن و نزیک بوونەوە لە ئامانجەکانی، کەڵکی شیاوی لێ وەربگرێ؛ بە تایبەتی کە لە قۆناغی نوێی خەباتدا، هۆشیاری نەتەوەیی و بەرینایی خەبات لە جاران بەرزتر و بەربڵاوترە.
  • پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا
    لەم نێوانەدا، بەسیج، وەکوو ئامرازی سیخوڕیی حکومەت بەکار براون. بەسیج لە هەموو فەرمانگەیەکی حکومەتی و ناحکومەتی و لە واتایەکی بەربڵاوتر: لە هەموو شوێنێکدا وەکوو ڤایرۆسێک بڵاوبووەتەوە. قوتابخانەکان و زانکۆکانیش لە فیلترینی ئەم شوێنانەن. بەسیجی کوردیش، یان خۆماڵیتر بڵێم: جاشە کوردەکان، وەک باقی بەسیجییەکانی ئێران، ئەرکی تایبەتیان پێ ڕادەسپێردرێت کە بەرچاوترینیان، فرۆشتنی نیشتمان و هاوزمانەکانیانە.
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    زلهێزەکان هاتن و بێ لەبەرچاوگرتنی مافی گەلان، نەخشەی ناوچەکەیان گۆڕی؛ لە ئاکامی ئەم داڕشتنە نوێیە یەکلایەنە و نادادپەروەرانەشدا، هەندێک لە نەتەوەکان لە مافی دامەزرانی دەوڵەتی خۆیان بێبەش کران کە بەرچاوترینیان نەتەوەی کورد بوو. کورد بوو بە یەکەم قوربانی ڕەوتی نوێی نادادپەروەرانەی مێژوو، تەنیا لەبەر ئەوەیکە دروست بوونی دەوڵەتێکی کوردی لەگەڵ بەرژەوەندی ئەم زلهێزانە یەکی نەدەگرتەوە.
  • دەنگی راسانی گەلان نابیستن دەنگی راسانی گەلان نابیستن
    لە رۆژی ٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی و لە دوایین رۆژەکانی ساڵی ٢٠١٧ی زانییندا، بزاڤی مافخوازیی نەتەوەکان و خەڵکانی ئێران دوای چەندین و چەند کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین، وەکوو ڕووبارێکی بەلرفە، بەنداوی کۆت و بەندی هەمەڕەنگی ڕێژیمی رووخاند و لافاوێکی سەرتاسەریی لە ئێراندا وەڕی خست.
  • لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی
    زلهێزەکانی جیهان، بە تایبەت ڕوسیە و ئامریکا دەیانهەوێ پارسەنگێکی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێکبهێنن کە سەقامگیر بێ و تێیدا بەرژەوەندی و نفوزی خۆیان پارێزراو بێ. رۆڵی ئامریکا و روسیە چارەنووسساز دەبێ بۆ بارودۆخی داهاتووی ناوچەکە، ئەگەر یەک یان هەردوو لەم وڵاتانە گەرەنتی سەقامگیری و پارسەنگی هێز بدەن بە هاوپەیمان و دۆستەکانی خۆیان لە ناوچەکە ئەو کات ئیمکانی هەیە شێوەیەک لە سەقامگیری دروست بێ.
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    بنەمای گەشەی ئێران لە ڕووی جوغرافییەوە، لەسەر دوو پاژی ناوەندی _فارس و قەراغی _نافارس داندراوە، چون دەوڵەتی مۆدێڕن پێی وابوو تەنیا رێگەی مانەوەی، خوڵقاندنی یەک نەتەوەیە و لە پێناو ئەو ئامانجەش جوغرافیای پاشکەوتوو و پێشکەوتووی خوڵقاند.
  • کرماشان له پەنای بێپەناییدا کرماشان له پەنای بێپەناییدا
    ئەم دۆخە نالەبارە لەپاش زیاتر لە یەک مانگ، هاوکاتە لەگەڵ دەسپێکی سەرما و سۆڵە و بارینی بەفر؛ لەمبارەوە "ئەکبەر سەنجابی" فەرمانداری سەرپێڵی زەهاو باسی لە دۆخی نەشیاوی ژیانی هاووڵاتییان لە نێو خێوەتەکاندا کردووە و وتوویەتی: بەرپرسان دەبێ درک بە بارودۆخی لێقەوماوان بکەن؛ خەڵک بە دژوارییەوە لە ژێر خێوەتی ١٠ میتریدا دەژین!
  • دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا
    ئەو تایبەتمەندییەی هزری سیاسی کە لە بۆڵەبۆڵ و تەنانەت خواستی سیاسیش جیای دەکاتەوە ئەوەیە کە سیستمێکی واتادارمان پێ دەبەخشێت کە کێشەی کورد لە پێوەندی لەگەڵ کێشەکانی دنیای مودێڕن و لە چوارچێوەی چەمک و دەستەواژەکانی تایبەت بەو دنیایە دووبارە پێناسە دەکاتەوە.
  • داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا
    ئەگەر ئەرکی سپای قودس بە دەرکەوتنەکانی قاسم سلێمانی لە ناوچەدا هەژمار بکەین ڕوون و ئاشکرایە کە لە هەر کوێ شەڕ و نائارامی هەبێت، ناوبراویش لەوێیە؛ واتە سامانی وڵاتێکی وەک ئێران و کوردستان بۆ شەڕئەنگێزی و تیرۆر کەڵکی لێوەردەگیرێت و ئەوەش بەئاشکرا و بەیاسا دەیکەن.