• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٢ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە

زایینی: ٠٥-٠١-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٦/١٠/١٥ - ١٦:١٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە
دەقی وتووێژی کاک تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لەسەر خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیسیۆنە لەم پێوەندییەدا، لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک.

وتووێژ: سابیر فەتاحی

هۆکاری ئەو ناڕەزایەتیانەی کە لە چەند رۆژی رابردوو لە ئێراندا هاتوونەتە ئاراوە، لە چیدا دەبینن؟


لە راستیدا ئەوە کەڵەکەبوونی کۆمەڵێک فشارو زەخت و زۆرە کە لە ماوەی ئەو چڵ ساڵە کۆماری ئیسلامی بەسەر خەڵکدا بەرێوەی بردووە. ئەو فشارانە لایەنی ئابووری و سیاسیی هەبووە و بوونەتە هۆی ئەوەی کە خەڵک ناڕەزایەتی دەرببڕی، بەڵام ئێستا رەوشەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە بۆ خەڵک جێگەی تەحەممول نەماوە. ئەو گوشار و هەژارییە گەیشتووەتە ڕادەیەک کە خەڵک ئێستا خۆی پێ بەخێو نابێ. بژێوی خەڵک لە کەمترین ئاستی خۆیدایە. لە بواری سیاسییەوە خەڵک کەمترین دەرەتانی نییە بۆ دەڕبرینی بیروڕاکانی، کۆی ئەو گوشارانە بوونەتە هۆکار بۆ ئەوەی کە ئەم حەرەکەتە دەست پێبکات و خەڵکی ئێران بە گشتی بێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتی خۆیان دەڕببڕن؛ واتە لە نەبوونی دەرەتانی ڕادەربڕین و بیروڕای ئازاددا، هەژاری و فەقریش لە نێو کۆمەڵگەی کوردستان و ئێران پەرەی گرتووە و ڕێژیم رێگەحەلێکی بۆ چارەسەریی نییە و هیچ ئاسۆیەکیش بۆ چارەسەری ئەم مەسەلەیە نابیندرێت.

لە سەرەتای ڕاگەیەندراوی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات دا باستان لەوە کردووە کە ئەگەر ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بن، خەڵک پەیوەست دەبن، ئایا بیرتان لەوە کردۆتەوە کە ناڕەزایەتییەکان کۆتاییان پێ بێت؟

بە خۆشییەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەمجارە، وەکوو جارانی پێشوو نییە کە لە کۆنترۆلی خودی ڕێژیمدا بێت؛ ئەمجارە ناڕەزایەتییەکان لووتکەی دەسەڵات یان هەرەمی دەسەڵاتیان بە ئامانج گرتووە و دروشمە سەرەکییەکان، دروشمی رووخانی ڕێژیم و مردن بۆ خامنەیی و کۆمەڵێک درووشمی دیکەیە کە هیوامان پێدەدات حەرەکەتی ئەمجارە حەرەکەتیکی خەڵکییە و لە نێو هەموو کۆمەڵگەی ئێراندا هەڵقولیوە و هەموو چین و توێژەکان تێیدا بەشدارن و بە جوغرافیاش لە هەموو خاکی ئێراندا خەڵک هاتوونەتە نێو خۆپێشاندانەکانەوە؛ واتە نیزیک لە ٦٤ تا ٦٥ شار کە زۆربەیان گەورەشارن، خۆپیشاندانیان کردووە و ئەوە هیوامان پێدەدات کە ئەم ناڕەزایەتییە، لە کونتڕۆڵی ڕێژیمدا نییە.

درێژەکێشانی ناڕەزایەتییەکان بەستراوەتەوە بە چەند فاکتەر کە بە نەزەری من ئەگەر ڕێژیم بتوانێ ئەو ناڕەزایەتییانە بە شێوەی کاتیش کۆنترۆل بکات، لە درێژخایەندا دیسان هەر سەرهەڵدەداتەوە؛ بەڵام ئەگەر ئەو خۆپێشاندانانە بە بەرنامە بێت و بیانوو نەدرێت بە دەستی هێزەکانی ڕێژیم بۆ سەرکوت، دەتوانێ درێژە بکێشێ. گرینگ ئەوەیە ئەگەر تا چەند رۆژی دیکە درێژە بکێشێت، ئەو ترسەی کە کۆمەڵێک خەڵک تا ئێستاش لە ڕێژیم ماویانە، دەشکێت و لە کۆتایی دا خەڵکی زیاتر دێنە مەیدان، کە خەڵکی زیاتریش هاتە مەیدان ڕێژیم ناتوانێ بەرەنگاری ئەو هەموو خەڵکە ببێتەوە، چونکە هێزی سەرکوتی ڕێژیمیش ئەوەندە نییە و بەشێکی ئەو هێزە، ڕۆڵەی ئەم خەڵکەیە و ئامادە نابن لە سەرکوتی خەڵکدا بەشداری بکەن.

هەر ئێستا دەبینین لە زۆر شوێندا کۆمەڵێک لە هێزە نیزامییەکان ئامادە نین لە سەرکوتەکەدا بەشداری بکەن و کاتێک لەگەڵ خۆپیشاندەران بەرەوڕوو دەبن، هەڵدێن، بۆیە هیوادارم ئەم ناڕەزایەتییانە درێژە بکێشێت و لە ئەگەری درێژەکێشانیدا، قابیلی کونترۆل نابێت؛ بۆیە ئێمە هیوادارین کە ئەو خۆپێشاندانانە بەردەوام بن.

یەکێک لە خاڵە جەوهەرییەکانی ڕاگەیەندراوی کۆمیسیۆنی تەشکیلات کە هاوکات لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی حدکا و کۆمەڵەشدا هاتووە، باس لەوە دەکات کە خەڵک خۆیان لە حەرەکەتی نەشیاو ببوێرن بۆ ئەوەیکە ئاراستە و نێوەڕۆکی خۆپێشاندانەکان بەلاڕێدا نەچێت، مەبەست لە حەرەکەتی نەشیاو چییە؟

زۆر جار هێزەکانی ڕێژیم بۆ بەلاڕێدابردنی ئەو ناڕەزایەتییانە کە خۆپیشاندانی زۆر مەدەنی و شارستانین، دەست وپێوەندییەکانی خۆی دەنێرێتە نێو ئەو خۆپیشاندانانە و دەست دەکەن بە خراپکاری و سووتاندنی هەندێ شوێن و دزی و تاڵانکاری بە دوو مەبەست: یەکەم، زەمینەی سەرکوتی زیاتر ئامادە بکەن بۆ هێزەکانیان و بەو هۆیەش بڵێن کە ئەمانە تێکدەر و ئاژاوەچین؛ دووهەم، لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەییشدا ئەو خۆپیشاندانە مەدەنیانە بە گێرەشێوێنی و ئاشوبگەرانە لە قەڵەم بدەن؛ بۆیە پێمانوایە کە ڕێژیم بۆخۆی بە بەرنامەوە ئەو کارانە دەکات، ئێمەش هۆشداریمان داوە کە خەڵک نابێ ئەو کارە بکات و لە ئەگەری شتی وادا، خەڵک دەبێت لەقاوی بدات، چونکە ئەوە هێزی ڕێژیم خۆیەتی کە ئەو کارە دەکات.

هێزی خەڵک خۆپیشاندانی زۆر مەدەنیانەیان کردووە، خۆپیشاندانێکە کە بنەمای سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری هەیە و دەتوانێت بە ئاکام بگات و هەموو دونیاش ئەوەی قبووڵە، بۆیەش ئێستا دەبینین کە زۆرێک لە دەوڵەتان هاتوونەتە سەر خەت و پشتیوانی لە خۆپیشاندانی خەڵکی ئێران دەکەن بۆ گەیشتن بە ئازادی و مافەکانیان، کە مافی ژیانە، مافی خوێندن و ئازادییە، هەموو ئەو مافانەی کە مرۆڤێک دەبێت هەیبێت، خەڵک داوای ئەوان دەکات، ئەوەش شتێکە کە دەبێت هەبێت و بۆ دونیاش قابیلی قەبوڵە، بەڵام ئەگەر خۆپێشاندانەکان بەلاڕێدا چوون و دەستیان کرد بە کوشت و کوشتار، هەم دەستی ڕێژیم ئاوەڵا دەبێت بۆ سەرکوتی زیاتر و هەم لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشدا سیمای ئەو خۆپیشاندانانە لاواز و خەوشدار دەبێت.

کۆماری ئیسلامی بۆ کەمڕەنگ نیشاندانی ناڕەزایەتییەکان وەک تاکتیکی هەمیشەیی خۆی، ئینتێرنێت و سۆشیال میدیای پچڕاندووە، میکانیزم بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ خەڵك لەو ڕاستایەدا چییە و لە چ کاناڵگەلێکەوە خەڵک دەتوانن دیمەن و هەواڵی ئەو خۆپێشاندانانە بۆ دونیای دەرەوە بگوازنەوە؟

ئەوە شتێکی تایبەت بە کۆماری ئیسلامی نییە، ئامریکا ڕایگەیاند کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئینتێرنێت بپچڕێنێت یان میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فیلتێر بکات، ماهوارە دەنێرێتە ئاسمانی ئێران و ئەوەش دەتوانێ ئەو زەمینەیە بڕەخسێنێت کە ئەم پێوەندیانە هەر بەردەوام بن. ئێمە لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە دەتوانین پەیوەندی بکەین، پێوەندی ئێمە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ناوخۆی وڵات ناپچڕێت، بەڵام دڵنیام ئامریکا و وڵاتانی دیکەش کە لەسەر خەتن، ڕێگەی ئەوە خۆش دەکەن کە خەڵکی ئێران هەم پێوەندییان بە جیهانی دەرەوەی خۆیان و هەم بە ئۆپۆزسیۆنی خۆیانیش هەبێت، چونکە ئوپۆزیسیۆن بەشێکە لەو حەرەکەتە، هەرچەند حەرەکەتەکە تا ئێستا ڕێبەرییەکی دیاری نییە کە بڵێین فڵان هێزی سیاسی ڕێبەریی ئەم حەرەکەتە دەکات، هێزی جۆربەجۆر لە نێو ئەو حەرەکەتەدا هەن و ڕێبەرییەکەش تا ئێستا خۆی دەرنەخستووە کە بڵێن فڵان هێز ڕێبەرایەتیی ئەو حەرەکەتە دەکات، بۆیە ئەو زەمینەیە هەر دەڕەخسێت و ئەو پێوەندییانە هەر بەردەوام دەبن.

باستان لە ئۆپۆزیسیۆن کرد، ئەم ناڕەزایەتییانە یەکێک لە دەگمەنترینی ئەو حاڵەتانەیە کە ئۆپۆزیسیۆنی فارسیش پشتیوانی لێدەکەن، لەم ڕاستایەدا ئایا ئۆپۆزیسیۆنی کورد بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ فارسەکان، هیچ هەوڵێکیان داوە یان بە موشەخەسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم پێوەندییەدا چ کارێکی کردووە؟

ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ ئەندام و ئەندامێکی چالاکیشین، ئێرانیش پێکهاتووە لەو نەتەوانە کە بریتین لە ئازەری، فارس، بەلوچ، عەرەب، کورد و ئەوانیتر. کەوابوو ئێمە لەو ڕێگەیەوە پێوەندیمان بە هێزە سەرانسەرییەکانەوە هەیە و هەروەها ڕاستەوخۆش پێوەندیمان بە هەندێ لە ‌هێزە سەرانسەرییەکانەوە هەیە. ئێمە وەکوو حیزبی دێمۆکرات لە خۆرهەڵاتی کوردستانیش پێوەندیمان بە هەموو حیزبەکانەوە کردووە و داوامان کردووە کە دروشمی هاوبەشمان بۆ خۆپیشاندەرەکان هەبێت، تەنانەت هەندێک دروشمیشمان ئامادە کردووە کە بوونەتە دروشمی زۆربەی هێز و لایەنەکان. بێگومان ئەگەر ئەم حەرەکەتە درێژەی هەبێت، لە کوردستانیشدا خەڵک بەشدار دەبێت، چونکە کوردستان لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا یەکێک لەو ناوچانە بووە کە هەمیشە لە پێشەوەی ئەم خەباتە بووە؛ بۆیە ئەم دروشمانە، دروشمی هاوبەش دەبن و کاری هاوبەشیش دەکەین و لەو ماوەیەدا چەند جاریش پێکەوە دانیشتووین.

ئەگەر ئەم حەرەکەتە درێژەی هەبێت، لە داهاتووشدا دەتوانین هەماهەنگی زیاتر پێک بێنین بۆ بەرەوڕوبوونەوە لەگەڵ پیلانەکانی ڕێژیم، بۆ رێنوێنی کردنی خەڵکی خۆمان و ئاراستەکردنی حەرەکەتەکە لە هەموو بوارەکانیدا.

ئایا پۆتانسییەلی گۆڕان یان رووخانی کۆماری ئیسلامی لە خۆپیشاندانەکاندا بەدی دەکرێت؟

بەشێکی زۆر لە دروشمەکان بەستراوەتەوە بەوەی کە ئەم حەرەکەتە چۆن دەچێتە پێشێ. بە بڕوای من زەمینەیەکی زۆر لەبار هەیە، چونکە خەڵکی سەرانسەری ئێران موخالیفی ڕێژیمن، موخالیفن لەباری سیاسی، دەرەتانی ڕادەربڕین و بیروڕای ئازادیان نییە، لە بیاڤی ئابووریشەوە دۆخەکە لەوپەڕی خراپی خۆیدایە، یانی زۆربەی خەڵک موخالیفە، ئەگەر ئەمە درێژە بکێشێت، خەڵک زۆرتر دێتە مەیدان؛ کە خەڵکی زیاتریش هاتە مەیدان، بێگومان ڕێژیم زۆر لەوە لەرزۆکترە کە بتوانێ مقاومەت بکات و ئەوەی کە ئێستا هێندێک فڕوفیشاڵ دەکەن، ئەوە مانۆڕە و دەیانهەوێت خەڵک بترسێنن. بەڵام خەڵکی ئێران و کوردستانیش تەجروبەی ئەوەیان کردووە کە لەو درۆ و فڕوفیشاڵانەی کە ڕێژیم مەبەستیەتی نەترسن. هیوادارم کە ئەو خۆپیشاندانانە درێژەیان هەبێت و ببێتە هۆی گۆڕینی ڕێژیم و بۆ ئەوەش کار دەکەین.

دوا وتەتان لەو راستایەدا چییە؟

هەر وەکوو لە راگەیەندراوەکەماندا هاتووە، دیسان داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم کە حەرەکەتەکەیان بە شێوەیەکی هێمنانە و بە بەرنامە بێت و بەیەکەوە هەماهەنگ بن و دروشمی جۆربەجۆر نەدەن، دروشمێک بدەن کە مافەکانی گەلی کورد، ئازادی و دێموکراسی تێدا زەق بکرێتەوە.

هەروەها داوامان لە هێزە نیزامییەکان کردووە کە بەشداری سەرکوتی خەڵک نەکەن. جارێکی دیکەش لەو ڕێگایەوە داوا دەکەم هێزەکانی ڕێژیم بەشداری ئەم سەرکوتە نەبن، بە پێچەوانەوە ئەوان بەرپرسن و دەبێت دواتر وڵامدەر بن. چوونکە ئەو ڕێژیمە داهاتووی نییە و دەڕوات، بۆیە ئەو هێزانەی کە ئێستا لە خزمەتی ڕێژیمدان، دەبێ باش بزانن کە ئەوان ڕۆڵەی ئەو خەڵکەن کە دەیانهەوێت بەرەوڕوویان ببنەوە، بۆیە هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپیشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتەش بن، چونکە ڕووخانی ئەو ڕێژیمە لە قازانجی هەموو لایەکدایە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: