کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکان شەش ڕێکخراوی کورد و ئێرانی ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە

15:08 - 16 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: شەش ڕێکخراوی کورد و ئێرانی بەیانییەیەکیان بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند: پشتیوانی له ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە گرانی، بێکاری، خەفەقان و گەندەڵی لە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا دەکەین.

بەشێک لەم ڕاگەیەندراوە بەم چەشنەیە:

پشتیوانی له ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە گرانی، بێکاری، خەفەقان و گەندەڵی لە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا دەکەین.


ماوەی یەک حەوتوویە کە شارە جیاوازەکانی ئێران، شایەتی کۆبوونە ناڕەزایەتییەکانن. خۆپیشاندانێک کە ٧ی بەفرانبار لە شاری مەشهەد بە دروشمگەلێک دژی گرانی، بێکاری و بێبەشی دەستی پێکرد، بە خێرایی لە ماوەی چەند ڕۆژدا زۆربەی شارە بچووک و گەورەکانی سەرانسەری ئێرانی گرتەوە و هێدی هێدی ڕادیکاڵتر بوو و بە دروشمەکانی وەک آقا خدایی می‌کنه ، ملت گدایی می‌کنه‌، اسلام رو پله کردید، مردم رو ذله کردید، اصلاح طلب اصولگرا ديگه تمامه ماجرا، مرگ بر روحانی، مرگ بر دیکتاتور، جمهوری اسلامی، نمی خواهیم! نمی خواهیم! ڕاستەوخۆ وەلی فەقیهـ، سەرکۆماری ڕێژیم، بەرپرسانی حکووومەتی و لە ئەنجامدا خودی نیزامیان کردە ئامانج.

ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دەرخەری قەیرانی قووڵی ئابووری، گەندەڵیی هەوسار بڕدراو لە دەزگای حکوومەت، بێ کیفایەتی، دزیی دەوڵەتییەکان و سەرکوت و دیکتاتۆریە. ئەو خۆپیشاندانە ڕیشەی لە ٣٨ ساڵ حکوومەتی ناشایست و گەندەڵیی کۆماری ئیسلامیدا هەیە. لەو ٣٨ ساڵەدا دەوڵەتانی زۆر بە ناونیشانی وەک، خدمتگزار، سازندگی، اصلاح طلبی، امام زمانی هاتنە سەرکار و ڕۆیشتن و جیا لە دزی و تاڵانی سەرەوتی میللی، خاڵی کردنی گیرفان و پەرەپێدانی بێکاری، هەژاری و چارەڕەشی و بەردەوامی سەرکوتەکان هیچ شتێکیان بۆ خەڵک بەجێ نەهێشت. لە دوای ئەواندا دوەڵەتی تدبیر و امید هاتووە تا ئەوەیکە ماوەتەوە بە باش و خراپ بیدزیت و گەسکی لێ بدات. بێ هۆ نییە کە ئێستا ناڕەزایەتی کرێکاران بە دۆخی بژێوی خۆیان و بنەماڵەکانیان دژ بە دامەزراوە ماڵییەکان، خانەنشینکراون، بزووتنەوە خوێندکارییەکان و هەموو توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگه پەرەی سەندووە و لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا ڕۆژێک نەبووە کە لە ڕاگەیاندنەکاندا هەواڵێک لە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییەکان نەبیسرێت و نەبینرێت.

لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیانییەدا هاتووە کە حەسەن ڕۆحانی بە کاری فریودەرانە، ڕەخنه و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی به مافی خەڵک زانیوە. دوای تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک نەتەنیا بڕیاری دا کاناڵی تێلێگرام و ئینستاگرام بپچڕێنن بەڵکوو هەڕەشەی سەرکوتی لە خەڵک کرد.

لە کۆتایی ئەو بەیانییەدا هاتووە هەستانەوەی خەڵک دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرخەری ئەوەیە کە پێش هەموو شتێک خەڵکی ئێران لە زوڵم و زۆری ئەو ڕێژیمە ئاگادار بوونەتەوە و دژی سەرمایەداریی دینی وەخۆ هاتوونەتەوە و خوازیاری ڕووخانی ئەو حکوومەتەن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمه‌ڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ڕێکخراوی یەکیەتیی فیدائیانی خەڵکقی ئێران
شۆرای کاتی سوسياليستە چەپەکانی ئێران
شۆرای هاوئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماريخوازانی دێموکرات و لائيکی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٤ی بەفرانباری ۱٣۹۶ – ٤ی ژانویه ٢٠١٨