کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وڵامی ڕێژیمی ئێرانی دایەوە

14:46 - 17 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: لە کاتێکدا کە خەڵک دژی ڕێژیم لە سەرانسەری ئێراندا خۆپیشاندانیان کرد، بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە وەک هەمیشە دەستی تاوانیان بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕاکێشا و هۆشداریان بە بەرپرسانی ئەو وڵاتانە دا.

لە پێوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی خەڵک لە ئێران و کوردستان، ماڵپەڕی تسنیم سەر به سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، له‌ زارى مۆحسێن ڕه‌زایى سەرۆکی گشتیى کۆڕی دیاریکردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانى ڕێژیمی ئێرانه‌وه‌ بڵاوی کردووەتەوە، کە گوایه‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئێران له‌ هه‌ولێره‌وه به‌ڕێوه‌ ده‌برێن.

لەو بارەیەوە سەفین دزەیی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای ڕەت کردنەوەی ئەو تۆمەتە وەپاڵداروە وتوویە: ئێمه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌م تۆمه‌ته‌ دروستكراوه‌ بێبنه‌مایه‌ كه‌ له‌ هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه‌ دووره،‌ ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌. هه‌رێمى كوردستان به‌ كرده‌وه‌ سه‌لماندوویه‌تى كه‌ هه‌میشه‌ فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌ بووه‌ و هه‌رگیز ڕێگه‌ى نه‌داوه‌ و نادات ببێته‌ هۆى ئاڵۆزى و دروست بوونى بشێوى له‌ وڵاتانى دراوسێدا.

بەرپرسانی ڕێژیم بەردەوام باس لەوە دەکەن، که خۆپیشاندەران ئامریکایین و نابێت بەزەییان پێیاندا بێت.