کوردستان میدیا: شاندێکی پێکهاتوو له که‌سایه‌تییه بیانی، ئێرانی و کوردستانییه‌کان، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، سه‌رله به‌یانیی رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی ٢٣ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی ئێرانی و کورد و ئه‌ندام پارلمانی کانادایی که‌له کۆنگره‌ی زانستیی هه‌ولێردا به‌شدار بوون، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و له‌لایه‌ن شاندێکی حیزبه‌وه به سه‌رپه‌رستیی سکرتێری گشتیی حیزب، به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و دانیشتنه فه‌رمییه‌دا له‌لایه‌ن به‌ڕێز جیم که‌ریجانی، ئه‌ندام پارلمانی کاناداوه، کۆمه‌ڵێک پرسیار له‌سه‌ر ره‌وشی کورد به‌گشتی و کوردستانی ئێران و هه‌لومه‌رجی خه‌باتی کورد له کوردستانی ئێران و ئامانجه‌کانی حیزبی دێمۆکرات و روانینی حیزب دێمۆکرات به نیسبه‌ت رووداوه سیاسییه‌کانی ناوچه ئاراسته‌ی به‌ڕێز سکرتێری گشتیی حیزب کرد. هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی داخستنی باڵوێزخانه‌ی ئێرانی له کانادا و پچڕانی پێوه‌ندییه سیاسییه‌کانی له‌گه‌ڵ رێژیمی ئیسلامیی ئێران خسته به‌ر باس.
پێشێل کارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامی و سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری وڵاتان و یارمه‌تی به تیرۆریزم له‌لایه‌ن ئه‌و رێژیمه‌وه یه‌کێک له بابه‌ته‌کانی دیکه‌ی ئه‌و دانیشتنه بوو.
له درێژه‌ی دیداره‌که‌دا به‌ڕێز سکرتێری گشتیی حیزب، مسته‌فا هیجری، پاش وڵامی پرسیاره‌کانی شاندی میوان، روانینی حیزبی دێمۆکراتی سه‌باره‌ت به پرسه سیاسییه‌کان و چۆنیه‌تیی خه‌بات به دژی رێژیمی ئیسلامیی دایه‌وه.
دواتر مه‌سه‌له‌ی دیالۆگی حیزب له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان و رێککه‌وتنی حیزبی دێموکرات و کۆمه‌ڵه باسی لێوه کرا. سکرتێری گشتیی حیزب له باره‌وه رایگه‌یاند که سیاسه‌تی ئێمه هه‌م له ئاستی ئێران و هێزه سیاسییه‌کان و پێشکه‌وتنه‌کانی سه‌رتاسه‌ری و هه‌م له ئاستی کوردستانی ئێران، وه‌ک سیاسه‌تی نه‌گۆڕ ئاماژه‌ی پێکرا. ئێمه سیاسه‌تی دیالۆگ له‌سه‌ر پاراستنی بنه‌ما سیاسی و فیکرییه‌کانمان درێژه‌ی ئه‌ده‌ین و فیدراڵیزم به رێگه‌ی چاره‌ی پێکه‌وه ژیانی گه‌لانی ئێران و سه‌قامگیر بوونی دێمۆکراسی ده‌زانین.
پاش باسێکی هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه، جیم که‌ریجانی ئه‌ندام پارلمانی کانادا ئه‌م سه‌ردانه‌ی به دیدارێکی ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند.