کوردستان میدیا: بەرپرسێکی نیزامیی باڵای ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، وتوویەتی: ئێمە بەرپرسایەتی ناوچەکە دەگرینە ئەستۆ و بە دژی دەستێوەردانەکانی وڵاتانی ڕۆژئاواییش لە وڵاتانی ناوچەکەدا هەڵوێست دەگرین.
وه‌زیری به‌رگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران،ئه‌میر حاته‌می، له کۆنفڕانسی ئەمنییەتی کە لە تاران بەڕێوە چووە، ڕایگەیاندووە: وڵاته‌كه‌ی پێبه‌نده به به‌رگری كردن له داهاتووی ناوچه‌كه.
ئەو بەرپرسەی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: ئا‌مریكاییە‌كان تێگه‌یشتنێكی وردیان بۆ به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی ناوچه‌كه نییه، ئێمه ئه‌وان به فاكته‌ری سه‌ره‌كیی بڵاوكردنه‌وه‌ی بشێوی له ناوچه‌كه ده‌زانین، له به‌رامبه‌ردا خۆمانیش به به‌رگریكار و پارێزه‌ری وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ناسین.
حاتەمی هەروەها وتوویەتی: وڵاته‌كه‌ی خۆی به به‌رپرسی داهاتووی ناوچه‌كه ده‌زانێت، بچووكترین نموونه‌ش بۆ ئه‌و ڕاستییه، هاوكاری و پشتگیرییه سه‌ربازییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و سووریە بۆ بەرەوڕوو بوونه‌وه‌ی داعشە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کردووە: کۆماری ئیسلامی خۆی وەکوو دەوڵەتێکی بەرپرس و خێرخواز دەزانێت و نیسبەت بە چارەنووسی نەتەوەکانی ناوچەکە بێلایەن نییه.
ئەو وه‌زیرەی ڕێژیم جەختی کردووەتەوه، کە ئێران بۆ ئاشتی و تەبایی لە ناوچەکەدا کار دەکات.
هەتا ئێستە ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵای سیاسی و نیزامیی ئامریکا و ڕۆژئاوا نیسبەت بە دەستێوەردانەکانی رێژیمی ئێران، لە وڵاتانی ناوچەکە هۆشداریان داوە و نیسبەت بە هەڵسووکەوتی ڕێژیمی ئێران نیگەرانیان دەربڕیوە.
ڕێژیمی ئێران چەندین جار لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە بە دەستێوەردان لە وڵاتانی دراوسێ تاوانبار کراوە و داوای لێ کراوە کۆتایی بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە بهێنێت.
ڕێژیمی ئێران بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکەدا، لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆی هەوڵ دەدات و زۆربەی کارناسانی پرسە سیاسییەکان لەو باوەڕەن کە ڕێژیمی ئێران هۆکاری سەرەکیی قەیرانی ناوچەکەیە.