کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢ی رێبەندان، ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بڵاو کرایەوە

19:29 - 15 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢ی رێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان و یەکەم دەوڵەتی مودێڕن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بڵاو کردەوە.


بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢ی رێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد بە دەستی پێشەوای نەمر قازی محەممەد، بڵاو کردەوە.
پێشه‌وا قازی به‌ناوی نهێنیی بینایی ده‌بێته‌ ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک و پاشان هه‌ر به‌پێشنیاری پێشه‌وا، حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌سه‌ر بنه‌ما ته‌شکیلاتییه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌له‌رێکه‌وتی ٢٥ی گه‌لاوێژی ١٣٢٤ی هه‌تاوی داده‌مه‌زرێت و له‌یه‌که‌م کۆنگره‌ی حیزب، به‌رنامه‌ی پێشنیار کراوی قازی په‌سند ده‌بێ و خۆشی‌وه‌ک رێبه‌ری حیزب هه‌ڵده‌بژێردرێ. پاش ماوه‌یه‌کی کورت (٥ مانگ و ٧ رۆژ) له‌رێکه‌وتی ٢ی رێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ، یه‌که‌م کۆماری دێموکراتیکی کوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی پێشه‌وای کورد ــ قازی محه‌ممه‌د ــ له‌مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد به‌هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان راگه‌یاندرا و قازی محه‌ممه‌د، رێبه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ده‌بێت به‌سه‌رکۆماری کۆماری کوردستان.

بە هاتنی ئه‌رتشی شا بۆ کوردستان له‌رێکه‌وتی ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٣٢٥ی هه‌تاوی، کۆتایی به‌ته‌مه‌نی پڕ به‌رهه‌می کۆماری دێمۆکراتیکی کوردستان هات و پاش چه‌ند رۆژ پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و ژمارەیەک لە کاربەدەستانی کۆمار ده‌سبه‌سه‌ر کران.

٢ی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، ٦٩ ساڵ بەسەر دامەزرانی کۆماری کوردستانی تێپەڕ دەبێت.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ساڵانە لە رۆژی ٢ی رێبەندان وەکوو رۆژی دامەزراندنی یەکەم حکوومەتی مودێڕنی کوردستان، چالاکیی تەبلیغی دەکەن و رێز لەو دەسکەوتە نەتەوەییە دەگرن.

وێنەی تراکت و پووستێرەکانی تایبەت بە رۆژی٢ی رێبەندان لە ئالبۆمی وێنەکانی خوارەوەدا گونجێندراوە:

ئالبۆمی کەلهوڕی
ــ کۆمار کوردستان جمشت ملی و دۆمکراتیکیگە ئرا گەلمان
ــ ٢ێ رێبەنانا رەمز دوارە ژیان کورد و کوردستانە
ــ کۆمار دۆمکراتیک کوردستان، سامانێگ ملیە
ــ ٢ێ رێبەنان سەرمایەی سەرهەلدان ٤ پارچەس
ــ کۆماری کوردستان ئاسۆێگ رۆژنا خسە وەردەم گەلان ئرا رزگاریو سەربەخۆیی
ــ کۆماری کوردستان، ناسنامەی نەتەوەیی بوون حزب دومکرات کوردستان ئێرانیە
ــ سڵاو لە پێشەوای رەهبەر و حزب دامەزرێنەر کۆمار دۆمکراتیک کوردستان



ئالبۆمی هەورامی
ــ کۆمارو کوردستانی، ئامیانو بزووتنەوە و میللی ــ دێموکراتیکو نەتەوەکەیمانە
ــ ٢و رێبەندانی، رەمز و ئەوەژیوای کورد و کوردستانیا
ــ کۆمار و دێموکراتیکو کوردستانی، سامانێوی نەتەوەییا
ــ کۆمار و کوردستانی ئاسۆوێڤی روونش وست وەردەموو رزگاریی نەتەوەیی
ــ ٢ و رێبەندانی ئامیانو ئەرە چلاکیای گردوو پارچەکا کوردستانیا
ــ کۆمارو کوردستانی، ناسنامە و نەتەوەیی بیەی حیزبو دێموکراتو کوردستانی ئێرانیا
ــ کۆمارو کوردستانی نوێنگەو ئیرادەو نەتەوەییمانە
ــ سڵاو جە پێشەوای رێبەری حیزبو مەرزەنەرو کۆمارو دێموکراتیکو کوردستانی



ئالبۆمی سۆرانی
ــ کۆماری کوردستان هەوێنی بزووتنەوەی میللی ــ دێموکراتیکی گەلەکەمانە
ــ ٢ی رێبەندان رەمزی ژیانەوەی کورد و کوردستانە
ــ کۆماری دێموکراتیکی مەهاباد سامانێکی نەتەوەییە
ــ کۆماری کوردستان ئاسۆیەکی روونی خستە بەردەم رزگاریی نەتەوەیی
ــ ٢ی رێبەندان هەوێنی رابوونی گشت پارچەکانی
ــ کۆماری کوردستان، ناسنامەی نەتەوەیی بوونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە
ــ کۆماری کوردستان نوێنگەی ئیرادەی نەتەوەییمانە
ــ سڵاو لە پێشەوای رێبەر و حیزبی دامەزرێنەری کۆماری دێموکراتیکی کوردستان



ئالبۆمی کرمانجی
- Komara Kurdistanê, hêvênê tevgera neteweyî demokratîk a neteweya me ye
- 2’ê Rêbendanê remza vejiyana Kurd û Kurdistanê ye
- Komara demokratîk a Kurdistanê, samaneke neteweyî ye
- Komara Kurdistanê, asoyek rohn xiste pêşberî rizgariya neteweyî
- 2’ê Rêbendanê, hêvênê rabûna gişt parçeyan e
- Komara Kurdistanê, nasnameya neteweyîbûna PDK Îranê
- Komara Kurdistanê, nîşanderê îradeya neteweyî a me ye
- Silav li Pêşewayê rêber û Partiya avakerê Komara Kurdistanê