• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٣١ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی  

نوێنەری حیزبی دێموکرات لە ئامریکا لەگەڵ بەرپرسانی بەشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کۆ بووەوە

زایینی: ١٠-٠١-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٦/١٠/٢٠ - ١١:٢٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
نوێنەری حیزبی دێموکرات لە ئامریکا لەگەڵ بەرپرسانی بەشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کۆ بووەوە
کوردستان میدیا: "ئارش ساڵح" نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئامریکا، لە سەردانێکدا بۆ سێنای ئەو وڵاتە، لەگەڵ بەرپرسانی بەشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کۆ بووەوە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، "ئارەش ساڵح" نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئامریکا، سەردانی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی سێنای ئەو وڵاتەی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی بەشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی ئەو کۆمیتەیە کۆ بووەوە.

لەم سەردانەدا "ئارش ساڵح"، نوێنەری حیزبی دێموکرات بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە سەرهەڵدانەکانی گەلانی ئێران، بۆچوونەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بۆ کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی سێنا باس کرد.

نوێنەری حیزبی دێموکرات لە ئامریکا، بە ئاماژە بەم سەرهەڵدانانە وتی: "هەتا ئێستە هەموو ئەو هەوڵانە کە بۆ گۆڕینی هەڵسووکەوتی ئێران دراون، هەموویان لەگەڵ شکست ڕووبەڕوو بوونە و کۆماری ئیسلامیی ئێران نە لە ئاستی نێوخۆ و نە لە ئاستی دەرەوە هەڵسووکەوتی نەگۆڕیوە.

ئەم ڕاستییە بابەتێکە کە زیاتر لە هەر کەس ژیانی خەڵکی ئێرانی خستووەتە ژێر کاریگەری خۆیەوە، واتە هەڵسووکەوتی ئێران چ لە دەرەوە و چ لە نێوەوە بووەتە هۆی دروست بوونی گوشاری زۆر لە سەر خەڵکی ئێران، بۆیە خەڵکی ئێران بە دەنگێکی بەهێزەوە خوازیاری گۆڕینی ڕێژێمن".

هەروەها ئارش ساڵح وتی: "ئەم خۆپیشاندانانە دەرخەری ئەوەن کە ناڕەزایەتی لە ئێران، ڕووی لە زیاد بوونە و هەروەها جیلی نوێ و لاوەکان هیچ هیوایەکیان بە گۆڕانکاری لە ڕێگەی ڕێفۆرمخوازەکانەوە نەماوە، هەروەها بە نیسبەت کوردستانیشەوە پێویستە ئێوە بزانن کە کوردستان بە چەند هۆکار جیاوازی لەگەڵ بەشەکانی تری ئێرانە، کە پێویستە بخرێتە بەرچاوەوە".

نوێنەری حیزبی دێموکراتی لە ئامریکا، لەو کۆبوونەوەیەدا باسی لەوە کردووە: "حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەموو کات پێداگریی لە سەر ئەوە کردووە، کە کێشە سیاسییەکان پێویستە چارەسەری سیاسییان بۆ بدۆزرێتەوە، بەڵام بەداخەوە کۆماری ئیسلامی دیپلۆماتەکانیشی تێرۆریستن و ڕێبەرانی پێشووی ئێمە کە بە نیازپاکی لەگەڵیان دانیشتوون بە دەستی ئەو دیپلۆماتانە تێرۆر کراون.

ئارش ساڵح، هەروەها لە درێژەدا باسی لەوە کرد، کە شەڕی چەکداری هەڵبژاردەی ئێمە نەبووە، بەڵکوو ئەوە بەرگرییەکی ڕەوایە کە ناچار کراوین پەنای بۆ ببەین.

لەو کۆبوونەوەیەدا "ئێریک ترەیگێر" بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی نێوڕەاستی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی سێنای ئامریکا وتی: ''ئەوانەی کە بیریان دەکردەوە کە ڕێفۆرمیستەکان دەیانتوانی گۆڕان لە ئێراندا پێک بێنن، هیچ کات لەم کۆمیتەیە جێگەیان نەبووەتەوە، لەبەرئەوەی ئەم کۆمیتەیە لەسەر ئەساسی لێکۆڵینەوە و ناسین کار دەکات و ئێمە هەموو کات زانیومانە کە ئەو ڕێگایە نە خەڵکی ئێران و نە دنیا ناگەینێتە هیچ سەرئەنجامێک".

بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی سێنای ئامریکا هەروەها وتی: "ئێمە بە باشی دەزانین کە ڕێژیمی ئێران ڕێژیمێکی دیکتاتۆرە و سەرچاوەی نائارامی و بشێوییە، هەروەها وتی من دڵنیام کە ئەم ڕێژێمە وەک هەموو ڕێژێمە دیکتاتۆرەکانی تر دەبێت بڕوات، بەڵام ئەوەی کە ئێمە و ئێوە دەبێت خۆمان چۆن بۆ ئەو مەبەستە ئامادە بکەین، بابەتێکی زۆر گرینگە".
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ مانیفێستی ڕزگاری
ــ وتووێژی کوردستان لەگەڵ شەریف هەژاری
ــ سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
ــ بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا:
  • هێمای بەرخۆدان هێمای بەرخۆدان
    پێناسەیەک لە جوانی سروشت، زیندوو بوونەوە، نوێکردنەوەی ژیان، گۆڕانێک لە دەم و چاو و تەنانەت دەروونی سروشت و هەموو زیندەوەرێک لە وەرزێکی نوێ بە ناوی نەورۆز و هاتنەوەی ڕەنگاوڕەنگی سروشت و کرانەوەی ئامێزی زەوی لەم ڕۆژەدا وەک هەموو ساڵێک دەبیندرێت.
  • نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری
    جیا لەوە کە ڕێژیمە فاشیستەکانی حاکم بەسەر ڕۆژهەڵات و بەشەکانی دیکەی کوردستان، نوروز، کە جەژنێکی کوردییە، نەیانهێشتووە کە بە ناوی کورد لە جیهاندا بناسرێت و لە نێوخۆی کوردستان لە هەوڵدا بوونە کە بە هێرشی فەرهەنگی، ڕەنگ و بوونی کوردی لێ بستینن و هێماکانی خۆیان لەو ڕێوڕەسمەدا جێگیر بکەن.
  • پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی
    سڵاو بۆ زیندانیانی سیاسی وە بە تایبەتی سڵاوێكی تایبەتی بۆ نێلسۆن ماندێلا بە ساڵدا چووەکانی نێو زیندانی ڕێژیم وە بەتایبەتی کاک محەممەدی نەزەری، وە سڵاوێکی تایبەتیتر بۆ نێلسۆن ماندێلای زنجیر پسێنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاک سدیقی کەبوودوەند دەنێرینەوە.
  • کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز
    لێرەدایە کە دەگەین بە رمزێکی گرنگی کوردستان و کورد کە ئەویش نەورۆزە؛ ئەو رووداوە تاڵ و کارەسات و هەروەها حەماسانەی کورد، زۆرجار لە مێژوودا نیشانی داوە کە لە نەورۆزدا بە زمانێکی نەتەوەیی و جەماوەری وەرگێڕدراوەتەوە سەر کردەوەیەکی هاوبەش و هێمای سەرهەڵدانەوە و رسکانەوەو راسانی نەتەوەیی بوووە. نەورۆز بنەمایەکی گرنگی بوونی نەتەوەییمانە چوونکە ناسنامەی بوونمان بەهێزتر دەکاتەوە، ئێمە نەتەوەیەکین کە لە نێو کارەساتەوە بە سەرهەڵدانەوە و راسانەوە خۆڵەمێشی سووتانەکانمان دەتەکێنین و حەماسە دەخوڵقێنین؛ کورد سەرفراز و کوردستان ئاوەدان و نەورۆزمان پیرۆز.
  • کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو
    لوڕستان، کرماشان و ئیلام بەشێکی سەرەکی و دانەبڕوای کوردستان و کوردن، بەبڕوای من کاتێک ئێمەی کورد رزگارمان دەبێ کە ئیلام و کرماشان و لورستانیش داشدارمان بن، کۆنگرەی راسانی رۆژهەڵات لە زۆر رووەوە، تێکۆشان و بەرزکردنەوەی وشیاری نەتەوەیی لەم بەشە گرینگەی خاکی نیشتمانی تاوتوێ کرد و رێنوێنی پێویستی بۆ کار و چالاکی داهاتوومان گەڵاڵە کردووە، بە بڕوای من دەکرێ بۆ شوێندانەری زیاتری خەبات لەم ناوچانە لەڕووی راگەیاندن، رێکخستن، گرینگی پێدان بە کەسایەتییە شوێندارەکان و زۆر رێکار و رێگای گونجاوی دیکە، کە رەنگە ئێرە شوێنی باسکردنیان نەبێ کاری جیددی بکەی.
  • خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا
    هەروەها لە ئەگەری بوونی ئالتێرناتیڤێکی تەکووز و خاوەن پێگەی وا ،باڵانسی هێز دەگۆڕدرێت و ئەگەری سەرهەڵدانی هێزێکی سانتراڵی تۆتالیتێر لە داهاتوودا وێڕای گشت ئەو پووانانەی بەدەستیانەوەیە کەم و کەمتر دەبێت.
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    کێشە و ناکۆکیی نێو باڵەکانی ڕێژیم، قەیران و داڕمانی ئابووریی ئێران، ناکارامەیی و داماوی بەرپرسان لە وڵامدانەوە بە داخوازییەکانی خەڵکی ناوخۆی ئێران و گوشارە جیهانییەکان بۆسەر ڕێژیم، بە مەبەستی کشانەوە و وازهێنان لە دەستێوەردان و ئاژاوەنانەوە لە وڵاتانی ناوچە هەر ڕۆژ زیاتر و زیاتر کاربەدەستان و بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێژیمە تووشی قەیران دەکات.