کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوە چوونی سێمیناریک بۆ یادی کۆماری کوردستان

21:25 - 20 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: له بنکەی سەرەکی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سێمینارێک بۆ یادی کۆماری کوردستان بەڕێوە چوو.

به پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی سێمینارێکی زانستی - مێژوویی بۆ کۆمەڵناس و چالاکی سیاسی، هادی عەزیزی له پێوەندی لەگەڵ دامەزراندنی کۆماری کوردستان و تایبەتمەندییەکانی له بنکەی سەرەکی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو.

ناوبراو لە باسەکەیدا به شێوەیەکی زانستی، مێژووی ڕاپەڕینەکانی کورد له هەر چوار پارچەی کوردستانی تاوتوێ کرد و ئاماژەی بەم خاڵانە کرد:

- دۆخی مێژوویی کۆمەڵگەی کوردستان
- کۆمەڵەی ژ- ک و دامەزراندنی حیزبی دێموکرات
- هەلومەرجی دامەزراندنی کۆماری کوردستان
- گرنگیدانی کۆماری کوردستان به پرسی خوێندن و توێژی ژنان
- به ڕێکخراوەیی کردنی خەبات
- سیاسەتی ئاسمیلاسێونی ڕێژیمی زاڵ و هەڵوێستی کۆماری کوردستان
- هەوڵی کۆماری کوردستان بۆ نە‌هێشتنی پرش و بڵاوی خەباتی گەلی کورد

لە بەشی کۆتایی سێمینارەکەشدا بەڕێز هادی عەزیزی به پیشاندانی کۆمەڵێک وێنەی مێژوویی له کۆمار، سێمینارەکەی بەڵگەمەند کرد و کەسایەتییە نەتەوەییەکانی ئەو کاتی کۆماری کوردستانی به بەشداربووان ناساند.

هادی عەزیزی، کۆمەڵناس و چالاکی سیاسی، ساڵی ١٣٦٣ هەتاوی له شاری بۆکان له دایک بووە؛ ناوبراو بۆ یەکەم جار لەسەر مێتۆد و شێوەی زانکۆی سوربۆنی فەڕانسە شێوەزاری کرمانجی له ڕۆژهەڵات وتووتەوە؛ ساڵی ١٣٨٧ی هەتاوی به بڕیاری دادگای ئینقلابی مەهاباد به تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی زیندانی کراوە.

border=0
بەڕێوە چوونی سێمیناریک بۆ یادی کۆماری کوردستان