حسەین نازدار
له بارودۆخی ئه‌مڕۆدا كۆڕ و كۆمه‌ڵ و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان پتر له رابردوو باس له پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی وه‌ك پێویستییه‌كی سیاسی و هه‌نگاوێكی‌گرینگ له ره‌وتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ـ دێموكراتیكی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌و باوه‌ڕه‌دان كه پێكهێنانی به‌ره، ئه‌وه‌نده گرینگ و پڕبایه‌خه كه ناكرێ و نابێ گیروگرفت و كۆسپه‌كان رێگای لێ بگرن.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا پێویسته هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان پێداچوونه‌وه به‌و بۆچوون و هه‌ڵوێستانه‌یاندا بكه‌نه‌وه كه له رابردوودا بوونه‌ته كۆسپی سه‌ر ڕێگەی پێكهێنانی به‌ره و ئازایانه و ڕاشكاوانه و به نیازپاكی و به گیانی هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و به پلاتفۆڕم و رێكاری گونجاو و روون و شه‌فاف و به وتووێژی بنیاتنه‌ر، كاری جیددی بكه‌ن بۆ لێك نزیك كردنه‌وه‌ی ڕوانگه و بۆچوونه جیاوازه‌كانیان له پێناو پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی فره‌چه‌شن و یه‌كگرتوو و دێموكراتیكی کوردستان دا.
به‌ره په‌یمانێكه كه له‌ودا هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به شێوه‌ی ئازادانه و دڵخوازانه له سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بۆ گه‌یشتن به یه‌ك یان چه‌ند ئامانجی دیاریكراو، رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش له نێوان خۆیاندا ده‌به‌ستن و سه‌ره‌ڕای پاراستنی شوناسی پێشووی خۆیان شوناسێكی گشتگیری نوێ به ناوی به‌ره پێك دێنن .
به‌ره‌ی كوردستانی پێویسته له سه‌ر بناغه‌ی پڕه‌نسیپ و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئازادی، مافی‌مرۆڤ، مافی نه‌ته‌وایەتی، دێموكراسی، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و سێكۆلاریزم پێك بێت و لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی ده‌بێ باوه‌ڕی قووڵیان به پلۆرالیزمی سیاسی و جۆراوجۆری و فره‌لایه‌نی و هه‌مه‌ڕه‌نگی و ئازادی راده‌ربڕین و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیخوازانه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان له رێگەی وتووێژی هێمنانه و بنیاتنه‌رهه‌بێ و بۆ پراكتیزه‌كردنی، خه‌باتی جیددی بكه‌ن.
بۆ مان و به‌رده‌وام بوونی كار و تێكۆشانی به‌ره‌ی کوردستانی پێویسته فره‌چه‌شنی و یه‌كگرتوویی له نێو به‌ره‌دا پارێزراو بێ، سنووری ماف وئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ندامانی به‌ره ڕوون و دیاریكراو بێ، سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و ته‌شكیلاتی لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی به‌ره پارێزراو بێ، رێگه له پاوانخوازی و سه‌ره‌ڕۆیی هه‌ر ئه‌ندامێكی به‌ره بگیرێ، هه‌موو ئه‌ندامانی به‌ره تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌شیان بۆ پێڕه‌و و پڕۆگرامی به‌ره هه‌بێ و به كرده‌وه پێبه‌ندی رێوشوێن و بڕیاره‌كانی به‌ره بن.
بەرەی کوردستانی پێویستە بۆ هەلومەرجی دیاریکراو لێکدانەوەی دیاریکراوی هەبێ و بۆ کێشە و پرسە سیاسییەکان و رووداو و دیاردە و پێکهاتە جۆراوجۆرەکان خوێندنەوەی دروست و واقێعبینانەی هەبێ و لە پێناو دابینکردنی مافە نەتەوایەتی و دیمۆکراتییەکانی خەڵکی کوردستان، لە هەموو شێوە ڕەواکانی خەبات کەڵکی پێویست وەرگرێ.
مەبەست لە پێکهێنانی بەرەی کوردستانی ئەوەیە کە لە پێناو گەیشتن بە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و بەدیهێنانی ئەو بەرنامە و ئامانجانەی کە لایەنە پێکهێنەرەکانیبەرە پێکەوەگەڵاڵەی دەکەن، هێز و توانای لایەنە سیاسییەکان و خەڵک بخرێتە سەریەک و خەباتێکی هاوبەش و یەکگرتوو و شێلگیرانە بکرێت.
ئه‌وه ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه بۆ گه‌یشتن به به‌شێك له ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ده‌بێ وشیاری و ئیراده و بیر و بڕیار و زمان وگوتاری یه‌كگرتووی سیاسی هه‌بێ كه پێكهێنان و وه‌كاركه‌وتنی به‌ره‌ی كوردستانی له‌م پێناوه‌دا كاریگه‌ری گرینگی دەبێت.
به‌ره‌ی كوردستانی ده‌بێته دینامیزمی خه‌باتی یه‌كگرتووی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و له‌گه‌ڵ پێشوازی خه‌ڵكی كوردستان به‌ره‌وڕوو ده‌بێ، وشیاری نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری به‌هێز ده‌كات، هیوا و هێز و وره‌ی خه‌ڵك به‌رز ده‌كاته‌وه، به‌دبینی سیاسی له نێو لایه‌نه سیاسییه‌كاندا كه‌م ڕه‌نگ و لاواز ده‌كات، باوه‌ڕ به یه‌کگرتن و یه‌كڕیزی له نێو خه‌ڵك و خه‌باتگێڕاندا پته‌وتر ده‌كات، وتووێژی سه‌رده‌میانه و بنیاتنه‌ر ده‌بێت به شێوازێكی باش بۆ پێكه‌وه ژیانی ئاشتیخوازانه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان.
بەرەی کوردستانی یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەیکە لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی و ئیراده‌ی یه‌كگرتووی سیاسی و به هێز و سه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه بیانی و ئێرانییه‌كان وتووێژ و هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، هەروەها له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا قورسایی و ئێعتباری كوردستان و خه‌باته ڕه‌واكه‌ی به‌رچاوتر ده‌بێ و پێشوازی زیاتری لێده‌كرێ.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.