کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵۆکانی زاگرۆس هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی ڕێژیم

21:16 - 21 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: تیمێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس، لە شاری پیرانشار هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی ڕێژیم.

وێبلاگی هەڵۆکانی زاگرۆس بڵاوی کردووەتەوە، کە کاتژمێر ١١:٣٠ی شەوی چوارشەممە لە سەر پێنجشەممە ڕێکەوتی۲۰ بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ناوەڕاستی شاری پیرانشار، بنکەیەکی سپای پاسداران کەوتە بەر هێرشی هەڵۆکانی زاگرۆس.

وێبلاگی هەڵۆکانی زاگرۆس بڵاوی کردووەتەوە، هێرش بۆ سەر ئەو بنکەیەی هێزی سەرکوتکەری دوژمن ١٥ خولەکی خایاند. هەڵۆکان پاش وەشاندنی ئەو گورزە لە سپای پاسداران، شوێنەکەیان بەجێهێشت و لە ژمارەی کوژراو و برینداران هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نییە.