کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڕەشەی بەرپرسانی ڕێژیم لە ئاژەڵدارانی کوردستان

14:37 - 22 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەرەشەیان لە ئاژەڵدارانی کوردستان کردووە ئەگەر عوارض مراتع و آبیخزداری نەدەن، ڕادەستی دادگایان دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاربەدەستانی ڕێژیم لە ئیدارەی مراتع و آبخیزداری شاری نەغدە سەر بە پارێزگای ورمێ، هۆشداریان بە ئاژەڵدارانی ئەو ناوچەیە داوە ئەگەر عوارض نەدەن ئەوە پەروەندەیان بۆ دروست دەکەن ڕادەستی دادگایان دەکەن.

بەرپرسانی ڕێژیم بە ئاژەڵداریان ڕاگەیاندووە، دەبێ بۆ هەر سەر مەڕێک بڕی ١ هەزار و ٥٠ تمەن پارە بدەن و ئەگەر ئەو کارە نەکەن، وەک گوێنەدان بە بڕیاراتی دەوڵەت پێناسەی دەکەین و ڕادەستی دادگاتان دەکەین.

ئەو هەڕەشەی بەرپرسانی ڕێژیم لە ئاژەڵدارن لە کاتێک دایە که بارودۆخی ناسەقامگیری ناوچە سنورییەکان لە لایەن ڕێژیمە دۆخێکی نالەباری بە خۆیەوە گرتووە و مەترسیی کەمبونی بەرهەم‌ و داهاتی ساڵانەی ئاژەڵداران بووەتە هۆی ئەوەیکە زرۆبەی ئاژەڵداران واز لە ئاژەڵداری بێنن.