کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا لە پێوەندی لەگەڵ ڕۆیشتنی خەڵکی وڵاتەکەی بۆ ئێران هۆشداری دەدات

14:52 - 26 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، داوای لە خەڵکی ئامریکا کردووە، کە لە هاتووچۆ کردن بۆ ئێران خۆ بپارێزن.

وەزارەتی دەوەرەی ئامریکا، لە ڕاگەیندراوێکدا ئێرانی لە ڕیزی پڕمەترسیترین وڵاتانی جیهان ناو بردووە و داوای لە هەموو خەڵکی ئامریکا کردووە، کە لە هاتووچۆ کردن بۆ ئێران خۆ بپارێزن.

لەو ڕاگەیندراوەی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە نێوان ١٠ وڵاتی پڕمەترسی و پڕکێشەی جیهان کە بە وڵاتانی شەڕئەنگێز ناو دەبرێن، لە بواری ئەمنییەتییەوە لە دەستەی چوارەمی ڕیزبەندی وڵاتانەوە جێی گرتووە.

ئەو وڵاتانە کە لە دەستەی چوارمەن بریتین لە: ئێران، عێراق، سووریە، یەمەن، ئەفغانستان، لیبی، ئافریقای ناوەندی، مالی، سوومالی، سوودانی باشوور و کورەی باکوور.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، پاش دەسبەسەرکرانی دیپلۆماتەکانی لە تاران، پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران ڕاگرتووە و تەنیا چەند پێوەندییەکی کورتیان وەک پرسی ناوکی هەبووە و هەرگیز لەو کاتەوە پێوەندی دیپلۆماتیکی ئاسایییان نەبووە.