کوردستان میدیا: بەرزبوونەوەی پەلەی گەرما و قەیرانی ئاو دەبنە هۆی ناڕەزایەتی و سەرهەڵدان.
لێکۆڵینەوەکان دەری دەخەن لە وڵاتانی نیجرییە، سووریە، سوومالی و ئێستەش ئێران، قەیرانی ئاو بووەتە هۆکاری ناڕەزایەتی، کۆچ بەرەو شارەکان و تەنانەت سەرهەڵدانی گشتی لەو وڵاتانە.
نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە، کە ئەزموون و لێکۆڵینەوەکانیان بە نیسبەت گۆڕانکارییەکانی ژینگە دەتوانێت بۆ وڵاتان قازانجی بێت، (ئەنستیتۆی سەرچاوەی زیهانی) بە نیسبەت زیاد بوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە کەم بوونەوەی ئاو هۆشداری داوە و پێشبینی کردووە، کە ٣٣ وڵات لە ساڵی ٢٠٤٠ بە تەواوەتی تووشی کەمی و قەیرانی ئاوی خواردنەوە دەبن.
بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانە، کەمی ئاو دەتوانێ ببێتە هۆکاری سەرهەڵدان و ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان، هەروەها دەتوانێ هۆکارێک بێت بۆ کۆچ کردنی گوندنشینان بەرەو شارە گەورەکان و لەو ڕووەوە بەرزبوونەوەی ئاماری بێکاری و نرخی شتومەک لە بازاڕەکان و قەیرانی ئابووری دێتە ئاراوە و لە ئاکامدا ناڕەزایەتی و سەرهەڵدانی جەماوەری لێ دەکەوێتەوە
ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کەمی ئاو بووەتە هۆکاری سەرهەڵدانی کۆمەڵێک قەیرانی جۆراجۆری دیکە، بەشێک لە گۆلەکان وشک بوون و کشتوکاڵ ڕاوەستاوە و میلیۆنان کەس لە خەڵکی گوندنشین لەو ناوچانە ڕوویان کردووەتە شارەکان و ئاماری بێکاری و گرانی هەر ڕۆژە ڕووی لە بەرز بوونەوەیە.
ڕێژیمی ئێران پاش شۆڕشی ١٣٥٧ی هەتاوی، دەرگاکانی بە ڕووی جیهان داخست و بڕیاری خۆبەڕێوبەریی دا.
کاوە مەدەنی کارناسی ئاو لەو باوەڕەیە، ئەو بڕیارەی ڕێژیم بووە هۆکاری ئەوەی هەتا وەرزێڕەکان لە سەرانسەری ئێران ڕوو بکەنە کشتوکاڵ و بە زۆریەکی سەرسووڕهێنەر لە ئاوی ژێرزەوینی کەڵک وەربگرن.
لە ئاکامی ئەو مودیرییەتە هەڵەیە پێشبینی کراوە، کە ئێران ساڵ بە ساڵ گەرمتر و وشکتر دەبێت، خێرایی دابەزینی ئاوی ژێرزەوینی لە ئێران لە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهاندا زۆر زیاترە و پێشبینی کراوە لە پەنجا ساڵی داهاتوودا سەرچاوەی ئاوی ١٢ پارێزگای ئێران کۆتایی پێ دێت.