کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان بۆ پێشوازی لە ٢ی ڕێبەندان بەردەوامن

15:32 - 30 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکانی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب، شەوی ڕابردوو چەندین شار و گوندی کوردستان بە پووستێری تایبەتی کۆماری کوردستان ڕازێندرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری سەقز و لە ئاواییەکانی پارسانیان، تیکانلوو، قۆزڵووی سۆفیەل و چاپان، بەشێوەیەکی بەربڵاو چالاکییان بەڕێوە بردووە و تراکت و پووستێری تایبەت بەم ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.

هەروەها شەوی ٢٧ی بەفرانبار ئەندامان و ڕۆڵە گیان لەسەر دەستەکانی دێموکرات لە گوندی ئاڵیاوێی شنۆ، بەبۆنەی ٧٢هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، چالاکی تەبلیغیان بەڕێوە برد.

بەپێی ئەم هەواڵە لە سێ شوێنی گوندی ئاڵیاوێ، لە مزگەوتی گوند، ناوەڕاست و سەرەتای گوند سێ ئاڵای گەورەی کوردستان، هەڵکرا؛ هەروەها بە درووشمی پەیوەندیدار تەواوی کۆڵانەکانی ئاڵیاوێ ڕازێندرایەوە کە لەلایەن خەڵکەوە پێشوازییەکی کەم‌وێنەی لێکرا.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پاوە و لە گەڕەکەکانی هۆڵی، بلوار، سەردەرە و تەپەکووڵ تراکت و پووستێری پێوەندیدار بە ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستانیان بڵاو کردەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە ڕێکەوتی ٢٩ی بەفرانبار، دڵسۆزانی گەل و حیزب لە شاری بانە لەم شوێنانە بە ئەنجامدانی چالاکی تەبلیغی بەرەو پێشوازی ٢ی ڕێبەندان چوون: ڕووبەڕووی کەلانتەری ١٢، جادەی سلێمانی، تەلاری چۆپی، سەرپرد و شەقامیی سولەیمان بەگ.

قارەمانانی دێموکرات هەروەها لە دەفتەری نوێنەرایەتی زانکوێ ئازادی ئیسلامی سنەش بەم بۆنەوە چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.