• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٣٠ی رێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ڕاسان و ڕۆڵی ژنان لەم دیسکۆرسە‌دا

زایینی: ٢٠-٠١-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٦/١٠/٣٠ - ١٨:٥٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ڕاسان و ڕۆڵی ژنان لەم دیسکۆرسە‌دا
دڵنیا لوتفی

ڕاسان چییە؟

بۆ باشتر تێگەیشتن لەم بابەتە پێویستە هەڵوەستەیەکی کورت لە سەر چەمکی ڕاسان بکەین کە لە قۆناغی ئێستای خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو شێوازی نوێی خەبات هەڵبژێردراوە و لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پلانداڕێژی بۆ کراوە و چەخماخەکەی لێدراوە.

پێناسەیەکی وشەیی راسان:

ڕاسان لە واتای وشەییدا بە مانای هەڕەشە بۆ لێدان و هەستانەوە و ڕاسبوونەوە بەرامبەر بە هێرشبەرێک بۆ تۆقاندن و دابەزاندنی ورەی دێت.

ڕاسان چۆن لە دایک بوو؟

پلانی ڕاسان لە راستیدا وڵامێکە بە ویست و داخوازی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی کۆمەڵگە بۆ خەبات و ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ دەسەڵاتی حاکم کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران توانی خوێندنەوە بۆ ئەو ویست و داخوازانە بکات و شێوازێک لە خەبات بێنیتە ئاراوە کە هەموو شێوازەکانی چالاکیی و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و تەنانەت ئۆپۆزسیۆنە رۆژهەڵاتییەکانی دیکەش خۆیانی تێدا ببیننەوە، هەر کەس و بە ئاڵا و سیمبۆل و هێمای خۆی بەڵام لە نێو گوتاری راسان‌دا.

شێوازەکانی خەبات لە ڕاسان‌دا:

ئەگەر وردتر باسی ئەم بابەتە بکەین دەتوانین بڵێین لە بواری شێوازی خەباتەوە، لە ڕاسان کە بە گرێدانی خەباتی شاخ و شار ناودێر کراوە، هەموو جۆرە چالاکییەکی مەدەنی لەوانە: چالاکی ئابووری، دەربڕینی ناڕەزایەتی، مانگرتن، چالاکی رۆژنامەوانی و چالاکی فەرهەنگی و هتد لە خۆ دەگرێتەوە کە کۆی ئەمانە پێکەوە دەبنە کارتێکەری ئەرێنی لەسەر خەباتی خەڵکی کورد و بەرە‌بەرە لە پێ خستنی دەسەڵاتی حاکم.

بەشداری چین و توێژەکانی کۆمەڵگە:

بۆ تێکەڵاوبوون و تێوەگلانی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، دەتوانین بڵێین لە پڕۆگرامی ڕاسان‌دا هەر تاکێکی کۆمەڵگە لە جێی خۆیدا ئەتوانێ کاریگەری ئەرێنی لە سەر پێشوەچوونی ئەم پڕۆسەیە هەبێت و تەنانەت ئەو کەسانەش کە نایانهەوێ لە چوارچێوەی حیزب و رێکخراو و سازمانەکاندا کار بکەن ئەتوانن بەشدار بن، چوون بزووتنەوەکە جەماوەرییە و تەنیا لایەنێکی پێشمەرگەیە وەکوو لە سەدا یەکی چالاکەکانی کۆمەڵگە؛ بەشێکی گرینگی دیکەی خەباتەکە بە کۆمەڵگە بەستراوەتەوە و هەموو کەسێک دەتوانێ خۆی لەم بەشە‌دا ببینێتەوە و رۆڵ بگێرن.

هاودەنگی ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە:

لە سەر باسی تێکەڵاوبوونی ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە لەم حەرەکەتە‌دا، هەروەک ڕوون و ئاشکرایە و ڕاستییەکی لۆمەهەڵنەگرە، خەباتی خەڵکی کورد، بە یەکریزی زۆر زووتر بە ئامانج دەگا تا ئەوەیکە تاکلایەنە کاری بۆ بکرێت، بەڵام دەتوانین بڵێین ئەمە ئیدەیەکی ئارمانگەرایانەیە و لە هۆکارەکانیشی دەتوانین باس لە جیاوازی بەرنامە و پرۆگرامی حیزبەکان و باوەڕمەندییەکانیان بکەین کە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە؛ حیزبەکان دەتوانن لە هەندێک لەو چالاکییە جەماوەرەییانەی کۆمەڵگە کە لە سەر دەستی خەڵکی سێڤیل بەڕێوە دەچێ، بە کۆدەنگی و هاوڕابوون جڵەوداری ئەو چالاکییانە بن و گوتاری هاوبەشیان هەبێ، کە ئەزمون نیشانی داوە سەرکەوتوو بووە. ئینجا دەتوانن باس لەوە بکەین کە ڕاسان دەتوانێ وەکوو بەرنامەیەک ناوی لێ ببرێ کە لەگەڵ پێشکەوتنی کۆمەڵگە بەدی هاتووە و خۆی لەگەڵ کۆمەڵگە هاوتەریب کردووە؛ کەوابوو دەبێ ئەو تاکانەی کۆمەڵگە کە هەر شێوازێک لە خەبات هەڵدەبژێرن بە بیرێکی پێشکەوتووەوە هەنگاو هەڵگرن تا لە ئامانجەکانیان نزیکتر ببنەوە.

ژنان لە ڕاسان‌دا:

لێرە‌دا ژنان وەکوو بەشێکی گرینگ لەم پڕۆسە دێنە بەرباس کە لە کۆمەڵگە کاریگەریەکی بەرچاویان هەیە و دەبێ گرینگی بەم بابەتە بدرێ و هۆشیارانە مامەلەی لەگەڵدا بکرێ.

ژنان دەتوانن لەلای دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنە‌ ئەکتیڤەکان، خاڵێکی گرینگ و جێگەی هەڵوەستەکردن بن بۆ کەڵکی سیاسی و کەلتووری لە هەموو کۆمەڵگەیە‌دا، کەوابوو بمانهەوێ و نەمانهەوێ دەسەڵاتی حاکم لەم دەرگا کەڵک وەرگرێ بۆ دزە کردنە نێو دڵی کۆمەڵگە؛ لە وەها حاڵەتێکدا ئەرکی کۆمەڵگە و ئۆپۆزسیۆن و ژنان ئەوەیە کە دژکردەوەیان بەرامبەر بەم پیلانانە هەبێ بۆ ئەوەی حکومەتی ستەمکار لەو رێگەیەوە کۆمەڵگە سەرکوت نەکات.

بە پێی ئەزموون، دەسەڵاتی حاکم بۆ ئاسێمیلەکردن و لەنێوبردنی شوناسی ئەو میللەتەی کە خستوویەتە ژێر ڕکێڤی خۆی و دەستی بە سەر‌دا گرتووە، هەوڵی داوە لە رێگەی ژنانەوە کە بەشێکی گرینگی کۆمەڵگەن کەلتوور و ڕەسەنایەتیی کۆمەڵگە بسڕێتەوە کە زۆر جاریش وڵامدەر بووە.

بۆ نمونە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی ژیانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی‌دا ژنان خاوەن پێگە و دەسەڵات و شوناسی کۆمەڵایەتی تایبەتی خۆیان بوون، بەڵام دوابەدوای گۆڕینی کۆمەڵگە، ژنان وەکوو رەگەزی دووهەم لە کۆمەڵگە‌دا پیناسەیان بۆ کراوە، واتە کراون بە رەگەزی ژێردەست و پیاوان زاڵبوونی خۆیان بە سەر کۆمەڵگە‌دا سەپاندووە؛ ئەم حاڵەتی خۆسەپاندنی پیاوان و ژێردەست بوونی ژنان، بەهۆی بەکەم‌زانینی ژنان و دروستکردنی باوەڕی لاوازبوون لەواندا بەدیهات و تەنانەت ژنانیش گەیشتن بە ئاستێک کە بیری سەربەستی لە زەینییاندا کەمڕەنگ بوویەوە؛ بۆیە دەربازبوون لەم قۆناغە پێویستی بە تێگەیاندنی کۆمەڵگەیە بە تایبەت لەبواری تێگەیاندن و پێگەیشتنی ژنان.

کاتێک کە ژنان بەو ئەنجامە گەیشتن کە پێویستە سەربەستی و ئازادی ژیان و شوناسی خۆیان بەدەست بێننەوە، پێویستیان بە خۆسەلماندن و خۆنیشاندان و دەرخستنی توانای ڕاستەقینەیان هەیە و ئەمەش تەنیا بە قسەکردن نابێت و پێویستی بە هەوڵدانی ئەکتیڤ و مەیدانی هەیە لە گۆرەپانی بزووتنەوەکاندا.

یەک لەو کارانە کە لەم پێناوە‌دا دەتوانێ کاریگەر بێ، تێکەڵ بوون بە بزووتنەوە جەماوەرییەکانی کۆمەڵگەیە کە بە دەرکەوتنیان بە شێوەی پۆزەتیڤ دەتوانن سەلمێنەری شوناسی خۆیان وەکوو ئینسان بن کە بەشێکی جیانەکراوەی کۆمەڵگەن و دەتوانن وەکوو کێلێژە و کۆڵەکەیەکی هەر بزووتنەوەیەک بن.

بەشداربوونی ژنان لە بواری کارایی و پڕاگماتیکەوە:

بەشداری ژنان لە نێو بزووتنەوەکان و ئۆپۆزسیۆنەکاندا، چەند رەهەند لەخۆ دەگری کە لێرە‌دا لە بواری کارایی و پڕاگماتیکەوە شڕۆڤەی دەکەین:
١-بەشدار بوون بە شێوازی کارا
٢-بەشدار بوون و بوون بە کەڵکاژۆ
٣-تێکەڵ بوون بە هاوتەریب‌بوون لە گەڵ فکرەکە‌دا

رەهەندی یەکەم؛ بەشدار بوون بە شێوازی کارا:

هەر بزووتنەوە و جمانێک پێویستی بە بەشداری چالاکانە و پۆزەتیڤی تاکەکانی ئەو کۆمەڵگە هەیە کە خەباتی بۆ دەکرێ و دەبێ ئەو هەنگاوانەی کە لە پێناویدا هەڵدەگیرێت بەرنامەبۆداڕێژراو بێت؛ ژنان دەتوانن بۆ دەرخستنی باشتری خۆیان و سەلماندنی جەوهەری دەروونییان بە بەشداری چالاکانە و کاریگەر لە سەر تاکەکانی بزووتنەوە، خۆیان لە پەراوێزی کایەکە بێننە نێواخنی و تەنانەت ببنە جڵەودار و لیدەرێکی باش کە دەتوانێ هەوێنی زیندووبوونەوەی باوەڕ بەخۆبوون لە نێو ژنان و دەرکەوتنی زیاتر و لابردنی چەمکی وەکوو لاوازبوون و بێدەسەڵات بوونی ژنان بێ؛ هاوکات لەگەڵ ئەم خۆدەرخستنە دوو شێوازی خەباتیش لە سەر ژنانە کە نابێ لە بیر بکرێت: خەباتی نەتەوەیی و چینایەتی.

لەم پڕۆسەیەدا پیاوانیش بێ رۆڵ نین لە باشتر دەرکەوتنی ژنان؛ پیاوان دەتوانن بە کەم کردنەوەی پاوانخوازی و پێدانی دەرفەت و بە بایەخەوە سەیرکردنی چالاکییەکانی ئەوان، زیاتر یارمەتیدەر بن بۆ بەرێوەبردنی ئەم ئەرک و سووک کردنەوەی قورسایی ئەو خەباتە لە سەر شانی خۆیان، کە وابوو ژنانێک کە لە سەرەتای بزووتنەوەکاندا بەشدار دەبن دەبێ پوتانسیەلی، بوون بە لیدێر و تاکێکی سەرکردە لە خۆیاندا پەروەردە بکەن تا بتوانن ببنە نمونە بۆ ژنانی تەواوی کۆمەڵگە.

رەهەندی دووهەم: بەشدار بوون و بوون بە کەڵکاژۆ

وا پێویستە لەم بەشەی باسەکەدا شڕۆڤەیەکی کورت لە سەر جۆری هەڵوێستەکانی مرۆڤ بۆ ئامانجەکانی بدەین بۆ ئەوەیکە بزانین دیاردەی کەڵکاژۆ چۆن دەتوانێ بەدی بێ.

مرۆڤ بۆ ئەوەیکە بیهەوێ ئامانجەکانی بەدی بێنێ پێویستە لەو پێناوەدا هەڵوێست بگرێ. هەڵوێست بە کۆمەڵە ئاکارێک دەڵێن کە مرۆڤ لە دوای باوەڕمەندبوون، بە هەبوونی هەندێ ماف کە دەتوانێ لایەنی ماددی و فکریش بگرێتەوە، ئەنجامی دەدا و هەنگاوی بۆ هەڵدەگرێ؛ بۆ نمونە مافی ڕادەربڕین، بە نەتەوە بوون و سەربەخۆیی و ...

جاری وایە لە بزووتنەوەکاندا بە هۆی پەروەردەی هەڵە و تێنەگەیشتن و پێنەگەیشتنیان تاکەکان، ئامانجە سەرەکییەکەیان لەبیر دەکەن و بە ئامانجە لاوەکییەکانەوە سەرقاڵ دەبن، لەهەمان ڕاستاشدا بە کردەیی شکست دێنن؛ بە تایبەت لە فەزای شۆڕشدا جاری وایە تاکەکان هەڵوێستێکی سەرەتایی دەگرن بە هۆی هەست بە ستەم لێکراوییەوە بەڵام بە هەنگاوێکی کورت ماوە قەناعەت دەکەن و بەس لەو قۆناغەدا دەمێننەوە.

لە درێژەی پڕۆسەی شۆڕشدا تەنیا دەتوانی وێنای ژیانێکی ئاسایی لە ئاکاری ئەو کەسانە بکەیت و دواجار ئەو توێژە ناتوانن کاریگەرییەکی بەرچاویان لە نێو بزووتنەوەدا هەبێ و بە پێچەوانەش دەبن؛ کەوابوو بۆ ئەوەی پێش بە زیان و بە کەڵکاژۆبوونی ئەوان بگیرێ پێویستە لە پێشدا تاکە بەتواناکان بناسرێن و بکرێنە نمونە و سەرباشقە بۆ ئەوانیتر و بە پەروەردە کردنی بەردەوام هەوڵ بدرێ بۆ ئەکتیڤ کردنیان.

ژنانیش بە هۆی ئاسیمیلاسیۆنێک کە بە دەست رێژیمی حاکم بە سەریاندا زاڵ بووە، هەندێ شتی لاوکی بۆیان بووە بە بایەخ و لەم ڕاستایەشدا زۆر زووتر دزەیان تێدەکرێ و دەبن بە کەڵکاژۆ، کەوابوو دەبێ لە فەزای شۆڕشدا ئەو بایەخە لاوکییانە کاڵ بکرێنەوە و زووم بکرێتە سەر ئامانجی سەرەکی؛ هەروەها لەم نێوەدا رەگەزی بەرامبەریش دەبێ بەو فەرهەنگە ڕابهێنرێت کە بە چاوی کەرەستەوە سەیری ژنان نەکەن.

ئەوەیکە ئاشکرایە لە نێو شۆڕش و بزووتنەوەدا دیاریکردنی رەگەز دەبێتە هۆی درووست بوونی کەلێن لە نێو دوو رەگەزی نێر و مێ کە لە ئاکامدا وەپەراوێزکەوتنی رەگەزی مێیینەی لێدەکەوێتەوە بە هۆی کەمبوونی رێژەی بەشدارییان.

رەهەندی سێهەم: تێکەڵ بوون بە هاوتەریب‌بوون لە گەڵ فکرەکە‌دا

هەر بزووتنەوەیەک کە نەتەوەیی بێ و پێویستی بە بەشداربوونی تەواوی کۆمەڵگە بێ، جیابوونەوەی لایەن و گرووپ و چین و توێژەکان بۆی دەبێتە هۆکاری لاوازیی لە بەرەوپێشچوونی ئامانجەکەی. هەروەها هاوتەریب‌بوون و بە جیا کارکردنی چین و توێژەکان دەبێتە هۆی لاواز بوون و وەپەراوێز کەوتنی هێزە سەرەکییەکە؛ کەوابوو ئامانجەکە بۆ هیچ لایەنێک بەدی نایەت و خواستە چینایەتییەکانیش دەستەبەر نابن، بەم پێیە ژنانیش وەکوو هەر چینێک لەو کۆمەڵگەیە دەتوانن بە خۆخزاندنە نێوهێزە سەرەکییەکە و یەکڕیزبوون، هەم هاوکاری باشتری پێشوەچوونی ئامانجە سەرەکییەکە بن و هەم خواستەکانی خۆیان بە خۆدەرخستن و خۆسەلماندن بە دەست بێنن، نەک جیاواز لە هێزی سەرەکی کار بکەن وەکوو دەستەیەکی جودا.

وەک دواوتە دەتوانین بڵێین، خاڵیکی گرینگ لەم باسەدا بوونی هەیە کە دەگەرێتەوە سەر چۆنییەتی تێکەڵاو بوونی ژنان لە نێو شۆڕشدا واتە دەبێ لە کەشی شۆڕشدا ژنان هەوڵی زیاتر بدەن بۆ نیشاندانی تواناییەکانیان و سەلماندنی ئەوەیکە ژنانیش دەتوانن وەک رەگەزی بەرامبەر بەشداری بزووتنەوەکان بن و کاریگەرییان لە سەر ئاڵوگۆڕەکانی کۆمەڵگە هەبێت.

پێشکەش بە تەوارە سەنگەرنشینەکان
ڕاسان باش
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.