• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠١ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە

زایینی: ٢٠-٠١-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٦/١٠/٣٠ - ١٩:٠٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
ژیندا ٧٨

رێژیمی کۆنەپەرەستی ئاخوندی لە رێگەی وەزیری ئیتلاعاتەوە ئاشکرای کرد کە دیسان بۆ زەبروەشاندن لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چڕوپڕی و لە هەموو مەیدانەکانی شەڕی چەکداری، شەڕی نەرم و شەڕی رەوانی و... کار دەکات و لە هەر رێگەیەکی مومکینەوە بۆ ئەم مەبەستە هەوڵ دەدات. ئەگەرچی رێژیمی کۆنەپەرەستی خومەینی هیچ کاتێک خۆی لە زەبروەشاندن لە خەڵک و پێشمەرگەی کوردستان نەپاراستووە و ئەوەی کە لە دەستی هاتبێ بە دژی ئێمە کردوویەتی، بەڵام دوای دەسپێکردنی قوناغی نوێی خەبات و دەربازبوون بۆ پارادایمێکی نوێ لە خەبات و تێکۆشان، کە بە "ڕاسانی شاخ و شار" ناسراوە، رێژیم خەریکە لە هەموو پوتانسیەڵێکی خۆی بە دژی خەڵکی کورد و خەباتەکەی کەڵک وەردەگرێ و لە هەموو مەیدانەکاندا هەوڵی زەبروەشاندن لەو خەباتە دەدات و لە شەڕێکی هەمەلایەنەدایە بە دژی ئێمە.

لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی رێژیمدا و بێ ئاکام هێشتنەوەی، ئەرکی خەباتگێڕانە و ئەخلاقیی خەڵکی کورد بە گشتی و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان بە تایبەتی لە جاران قورسترە؛ ئەرکی شۆڕشگێڕانی کورد، ناسینی ئامانجەکانی رێژیم و ئەو تاکتیکانەن کە رێژیم بە دژی ئێمە بەکاریان دەبات و دەبێ ئێمەش بە هەموو هێزمانەوە، بەرپەرچی ئەو یەکە بدەیەنەوە. بۆ نموونە هەندێک لە ئامانجەکانی رێژیم بریتین لە:

١. ئامانجی سەرەکیی رێژیم بنبڕکردنی خەباتی کوردە کە ئامانجێکی درێژخایەنە؛ بۆ ئەوەیکە ئەم ئامانجە بپێکێ، هەوڵ بۆ جێبەجێ کردنی چەند ئامانجی کاتی دەدات کە لێرەدا ئاماژەیان پێ دەکەین.

٢. حەزفی فیزیکیی پێشمەرگەکان و ئەندامان بە تایبەتی ئەوانەی کە خاوەنی ڕۆل و کاریگەرین.

٣. چاندنی تۆوی بێ بڕوایی و شک و گومان.

٤. ناسینی سەرچاوەکانی ماڵی حیزبەکان و وەشاندنی زەبر لە سەرچاوە ئابوورییەکانیان.

٥. خوێندنەوەی سایکۆلۆژیی ئەندامان و پێشمەرگەکان و تێکدانی ئەو سایکۆلۆژییە و لەو رێگەیەوە تێکدانی سایکۆلۆژیی کۆمەڵگە.

٦. لە مەیدان بەدەرکردنی کەسایەتییەکان لە هەر رێگەیەکی مومکینەوە (بۆ نموونە شکاندنی کەسایەتیان)

بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەش، رێژیم خەریکە بەشێکی زۆر لە سەرمایەی خۆی- هێزی چەکداری، ئابووری، کۆمپانیا و کارخانەکان، سەرمایەی مرۆڤی و دەروونی - بە دژی ئێمە و بۆ درێژەدان بە داگیرکاریی خۆی لە کوردستاندا بە کار دەبات و لە مەیدانی شەڕی جبهەیی(مونەزەم)، شەڕی چریکی (نامونەزەم) و شەڕی نەرمدا هێزەکانی خۆی بە دژی ئێمە موبیلیزە دەکات و لە دەست و پێوەندییەکانی خۆی، لە نێو رێکخراوەکانی هاوپەیمانی بە دژی ئێمە کەڵک وەردەگرن. بۆ ئەوەیکە رێژیم بتوانێ لە مەیدانی کردەوەدا بەو ئامانجانە بگات، لە زۆر تاکتیک کەڵک وەردەگرێ کە هەندێکیان بریتین لە:

١. پرووپاگاندە و تەبلیغات بۆ بێ بایەخ نیشاندانی حیزبەکان و چالاکییەکانیان
٢. بەرچەسپ لێدان بۆ نانەوەی شک وگومان و دووبەرەکی
٣. شەڕی سایکۆلۆژی
٤. کۆکردنەوەی زانیاریی کەسۆکی(شەخسی)و دەسنیشانکردنی ئامانجەکانی ئێمە و لە داوخستنی ئێمە لە رێگەی تۆڕەکانی تیرۆر و سیخوری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە نێوخۆی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان و لە باشووری کوردستان و دەرەوەی وڵات
٥.زەق کردنی هەبوونی بیری جیاواز لە نێو رێکخراوەکاندا بە شێوازێکی نەرێنی و پەرەدان بەو جیاوازییانە تاکوو بگاتە ئاستی ناکۆکیی نێوخۆیی و بە هەدەردانی وزە و هێزی ئێمە
٦. بەکارهێنانی تۆڕە سیخۆرییەکان بۆ خۆنیزیک‌کردنەوە لە کەسانی چالاک و خاوەن ڕۆڵ و کاریگەری
٧. بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک کەرەستە و بۆ دەسپێراگەییشتن بە زۆربەی دژبەران
٨.گرێدانی ناوی کەسایەتییە خۆشناو و کەسایەتییە بەدناوەکان پێکەوە بۆ بردنەسەری متمانەی ئەو کەسە نەفس نزمانە
٩. بەکاربردنی زۆر وشەی خاوەن نرخ بە بێ لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەیەکی ڕوون و گرێدانی ئەو وشانە بۆ رەواییدان بە بیر و بڕوایەکی چەوت و قەناعەت پێهێنانی گوێگران
١٠. بڵاوکردنی درۆی گەورە و ژەهراوی کردنی فەزای سیاسی و دیالۆگ و ...
١١.نیوە راستوێژی بۆ ئەوەیکە نیەت و ئامانجی خۆیان لە نێویدا بشارنەوە و ئاکامەکەی بەلاڕێدا ببەن
١٢. گەورەکردنی مەسەلەیەکی بێ بایەخ

چالاکییە سیخورییەکانی رێژیم بە دژی ئێمە

لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.

لەو بوارەدا رێژیم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی سیخۆرەکانییەوە بە بەرنامە کار دەکات. دەبێ ئەندامانی حیزبەکان لەو بارەوە ئاگایان لە خۆیان بێ و زانیاریی رێکخراوەیی بە نهێنی ڕابگرن و هیچ کاتێک لەبەر دۆستایەتی، ئەو نهێنییانە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەلەفۆن و ... لەگەڵ هاورێیانیان بەش نەکەن. بەتایبەتی نابێ بڕوا بەو کەسانە بێنین کە پێشتر ئەندامی چالاکی رێکخراوەکان بوونە و دواتر بە هۆکارگەلێکی جۆراوجۆر پەسیڤ بوونەتەوە و دوای چەندین ساڵ، بە چرای کوژراو رۆیشتن، لە ناکاو مەسەلە رێکخراوەییەکان بۆیان گرینگ دەبێ و پێیان خۆشە لەسەر ئەو مەسەلانە پرسیار بکەن. ئەندامانی ئێمە زۆر بە سادەیی دەتوانن وڵامی ئەو جۆرە کەسانە بدەنەوە و پێیان ڕابگەیەنن کە ئەگەر مەسەلە رێکخراوەییەکان و خەبات بۆیان گرینگە، با بۆ خۆیان دیسان چالاکی بنوێنن و لەو رێگەیەوە لە مەسەلە نێوخۆییەکان ئاگادار بن، نە ئەوەیکە بە ساڵان بە چرای کوژراوەوە لێخوڕێن، بێن و لەمەڕ پرس و مەسەلە نێوخۆییەکان پرسیار لە ئەندامان بکەن.

هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەیکە، لەوانەیە کەسێک سەردەمانێک کەسێکی دڵسۆز و ئۆگری ئازادی و پرسی نەتەوەکەی بووبێ، بەڵام دوای ساڵانێک دابڕان لە رێکخراوەکان، ئێمەومانان ناتوانین زانیارییەکی دروستمان لەسەر ئەو کەسانە هەبێ و بزانین لە رەوتی دوای دابڕان لە خەبات، چییان کردووە، لەگەڵ کێ تێکەڵاویان هەبووە و ....

ئەگەرچی کەسانێکی زۆر هەر بە پاکی دەمێننەوە، بەڵام ئەگەر تەنیا یەکێک لەوان بە لاڕێدا رۆیشتبێ، دەتوانێ لەو بێ‌ئاگاهییەی ئێمە وەک کەمینێک بۆ لە داوخستنمان کەڵک وەربگرێ و زانیاریمان لێ وەربگرێ. نابێ ئەوە لە بیر بکرێ کە هیچ‌کات خۆمان بە کەم نەگرین؛ هەر خەباتکارێک نرخی خۆی هەیە و رێژیم لە سەر چالاکییەکانی حیساب دەکا. بۆیە نابێ دەرفەت بە کەسانی خۆفرۆش و گورگ سیفەت بدەین کە خۆیان لە پێستی مەڕدا حەشار داوە، کەڵک لە خۆمان و زانیارییەکانمان بە دژی خۆمان وەربگرن. رێژیم لەو تاکتیکە دەتوانێ بە دژی پێشمەرگەکان و رێکخستنەکانی ئاشکرای حیزبەکان لە کوردستانیش کەڵک وەربگرێ.

لێرەدا پێویستە کە ئاماژە بە خاڵێکی گرینگ بکرێ و هیوادارم کە پارتە سیاسییەکانی باشوور ئەو یەکە وەک رەخنەیەک بۆ چاکسازی قەبووڵ بکەن؛ لە نەوەدەکاندا کە رێژیم توانی لە دەرفەت کەڵک وەربگرێ و زۆر بنکەی سیخوری لە باشوور رێک بخات و لەو رێگەیەوە هەندێک لە ئەندامانی حیزبەکانی باشووری بۆ پێکانی ئامانجە گڵاوەکانی خۆی لە داو بخات و بە دژی کورد بە گشتی و کورد لە ڕۆژهەڵات و پێشمەرگەکانی ئەم بەشەی کوردستان بە کاریان ببات، بۆیە پێویستە ئەوانیش بە هەستیارییەوە تەعامول لەگەڵ ئەو دیاردەیە بکەن و لەو کەسانە خۆش نەبن کە بۆ ئامانجەکانی دوژمنانی کورد کار دەکەن.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ سیخوری و شەڕی سایکۆلۆژیک
رێگەی بەرەنگاری لەگەڵ رێژیم لە شەڕی چەکداریدا دیارە و پێشمەرگەکانی شار و شاخ تا ڕادەیەک لەگەڵ ئەرک و وەزیفەی خۆیان ئاشنایەتیان هەیە؛ بەڵام لە شەڕی سایکۆلۆژیکدا دوژمنان بیروڕای گشتی بە ئامانج دەگرن و بەو ئیمکانات و سەرمایە گەورەیەی کە لە بەر دەستیاندایە، بۆ زەبروەشاندن لە ئێمە کەڵک وەردەگرن. ئێمەش وەک نەتەوەی کورد، دەبێ پوتانسیەل و هێزی نەرمی خۆمان بناسین و لەو هێزە هەم بۆ بەرپەرچدانەوەی دوژمنان کەڵک وەربگرین و هەم نەهێڵین کە دوژمن بە سانایی ئەو پوتانسیەلە ژەهراوی بکا و لەو رێگەیەوە پیلانەکانی خۆی بە دژی ئێمە جێبەجێ بکا.

یەکێک لەو کەرەستانەی کە دوژمن بە بەربڵاوی کەڵکی لێوەردەگرێ، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و ئینستراگرام و هتد؛ دروستکردنی حیسابێکی بەکارهێنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و گرێدانی ئەو پرۆفایلە بە پرۆفایلی دیکەوە، تۆڕێک پێک دێنێ کە هەڵگری زۆر زانیاریی کەسۆکییە.

لەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانەدا بە هەزاران حیسابی ساختە هەیە کە یان لە ژێر ناوی خوازراودا خۆیان حەشار داوە، یان ئەو کەسانە نین کە بۆ خۆیان ئیددعا دەکەن. ئەو کەسانە لەوانەیە لە کەمیندا بن بۆ لەداوخستنی ئێمە.

لەوانەیە نیەتیان هەبێ کە دەستیان بە پەسڤوردەکەت رابگات یان زانیاریی شەخسی و دوایی لەو زانیاریانە بە دژی ئێوە کەڵک وەربگرن. پێوەندی لە رێگای ئینترنێتەوە کێشەی تایبەت بەخۆی هەیە، نەبوونی حزووری فیزیکی، دەتوانێ هەستێکی بڕوای ساختە درووست بکا، بۆ ئەوەی کە بتوانین لەو تۆڕانە بە شێوازێکی بەسوود کەڵک وەربگرین، ئێمە دەتوانین ئەو خاڵانەی خوارەوە لەبەر چاو بگرین:

١. کەسانێک کە نایانناسین، داوای هاورێتیان قەبووڵ نەکەین.
٢. کاتێک کە نووسینێک یان وێنەیەک لە ئینترنێتدا بڵاو دەکەیەوە، ریسکی ئەوە هەیە کە ئەو شتە هەتا هەتایە لە نێو ئینترنێتدا بسووڕێتەوە و بمێنێ.
٣. پێش بڵاوکردنەوەی هەر شتێک، لە خۆت بپرسە:
• لە پێنج ساڵی داهاتوودا لە سەر ئەو شتە چۆن بیر دەکەمەوە و بۆچوونم چی دەبێ؟
• کێ دەتوانێ ئەو شتەی کە بڵاوی دەکەمەوە ببینێ؟
• ئیمکانی هەیە کە ئەو شتەی ئێستا بڵاوی دەکەمەوە، دوایی بیسڕمەوە؟
• ئەگەر ئیمکانی دەسپێراگەیشتن بە حیسابی بەکارهێنانم لە دەست دەرچوو، چ رێگایەکی دیکە هەیە کە دیسان وەدەستی بێنمەوە؟

پڕوپاگاندە:

دوژمن زۆر جار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە بڵاوکردنەوەی فیلم و ویدیۆ بۆ پڕوپاگاندە بەقازانجی خۆی و بۆ ترساندنی دژبەرانی و هەروەها دروستکردنی کاریگەری لە سەر بیر و ڕای خەڵک کەڵک وەردەگرێ بۆ وێنە رێژیم لە ڕۆژانی ڕابردوودا فیلمێکی لە سەر پەلاماردان بۆسەر حیزب لە ساڵی ١٩٩٦ی زایینی بڵاو کردەوە.

کاتێک کە ئێمە نیەتی رێژیم چاک بزانین، دەتوانین خۆمان چاکتر بناسین. هەڕەشەکانی رێژیم بۆ ئەوەیە کە رێژیم لە چالاکییەکانی پێشمەرگە و تاکتیکەکانی نوێی خەبات دەترسێ. دیسان پێشمەرگە رێگەی شاخی گرتووە بەر، لە نێو شار دا، پێشمەرگەی شار هەیە کە ئەم شێوازە لە خەبات سەری لە رێژیم شێواندووە.

لە کۆتاییدا دەبێ بگوترێ ئێستا رێژیمی ئاخوندی بۆ ڕاگرتنی دەسەڵات لە دەستی خۆیدا لە پێناو چەوساندنەوەی خەڵک بەگشتی و لە بەرامبەر ئەویشدا، خەباتی ئێمە لە پێناوی ئامانجەکانی گەلدا دەربازی قۆناخێکی زۆر هەستیار بووەتەوە. ئێمە بە دەسپێکردنی خەبات بە مێتۆدێکی نوێ و خەڵکی کورد و هەموو خەڵکانی زوڵم لێکراوی ئێرانیش بە راپەڕین و هاتنە مەیدان بۆ دەربڕینی ئاشکرای بێزاریی خۆیان لە رێژیم، رێژیمی خومەینیمان بەرەوڕووی چالێنجێکی جیددی کردووەتەوە کە بۆ سەرکەوتن لەو قۆناغەدا و وەشاندنی زەبری گەورە لە رێژیم دەبێ بە هەستیاری و حەساسییەتێکی زۆرەوە لەگەڵ مەسەلەکان بەرەوڕوو بین. لە بەر ئەوەی کە رێژیم بۆ خۆدەربازکردن لە رووخان، لە هیچ کردەوەیەک بە دژی ئێمە سڵ ناکاتەوە.

ئێمە ئەگەر بە درووستی هەڵسوکەوت بکەین، ئاسۆی خەباتمان لە هەموو کاتێک روونتر و سەرکەوتن مسۆگەرتر دەبێ.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.