• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠١ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە

زایینی: ٢٠-٠١-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٦/١٠/٣٠ - ١٩:١٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند کە ڕاپەرین و خۆپیشاندانی نەتەوەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە سیاسەت و بیروبڕوا دواکەوتووەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە ماوەی نزیک بە چل ساڵ تەمەنیدا. مستەفا هیجری ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی دێموکراسیدا پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکان دەکەین و ڕێژیمی ئێران هیچ کات بۆ دیالۆگ و دانووستاندن لە گەڵیان دا ڕووراست و نیەتپاک نەبووە.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٧ی زایینی (٢٨ی دێسامبر) دا بە هەزاران کەس لە خەڵکی ناڕازیی شاری مەشهەد، ڕژانە سەر شەقامەکان و سیاسەتی ئابووری و شەڕئەنگێزانەی ڕێژیمی ئیسلامی ئێرانیان شەرمەزار کرد؛ لە ماوەیەکی کورتدا ئەم ناڕەزایەتییانە زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتەوە و هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، توندوتیژیان بەکارهێنا و نیزیک بە ٣٠ کەس لە خۆپیشاندەران کووژران و بە سەدان کەسیش بریندار کران، هەروەها بە هەزاران کەسیش دەسبەسەر و ئەشکەنجە دران. لە پێوەندیی لەگەڵ ئەو خۆپیشاندانانە و ڕەوتی ئاشتی لەگەڵ ڕێژیمی ئێراندا، سپوتنیک کوردستان وتووێژێکمان لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهێناوە.

”خۆپیشاندانەکانی ئێران ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە“

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات ڕایگەیاند کە سەرهەڵدان و خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتی خەڵک لە سیاسەت و بیروبڕوا دواکەوتووەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاری رێژیم، نزیک بە چل ساڵ لەوە پێشەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستا کەڵەکە بووەتە سەریەک.

لەو ماوەیەدا دۆخی ئابووریی خەڵک رۆژبەرۆژ زیاتر بەرەو خراپی رۆیشتووە، بێکاری لە نێو لاوانی خوێندەواری زانکۆکان زیاتر لە ٤٠%ە، کرێکاران کە مووچەی زۆرکەم وەردەگرن زۆرجار ٦ ـ ٧ مانگ مووچەکانیان وەدوا دەکەوێ، لەگەڵ ئەوەش گرانی بەتایبەت لەسەر پێداویستییەکانی رۆژانەی خەڵک رۆژبەرۆژ زیاتر بەرەو هەڵکشانە، بە شێوەیەک کە زۆرێک لە بنەماڵەکان لە ئێراندا تەنانەت بۆ دابینکردنی تەنیا نانی رۆژانەیان لەژێر زەختدان. ئەوەش لە حاڵێکدایە کە داهاتی زۆری وڵات بە ناوی هەناردەکردنی شۆڕش سەرفی فراوانخوازییەکانی رێژیم لە دەرەوەی وڵات و شەڕ و ئاژاوە سازکردن دەکرێت، وەک ئەوەیکە لە یەمەن، سووریە، عێراق، لوبنان و ... دەیبینین، یان دەچێتە گیرفانی دەسەڵاتدارانی گەندەڵی رێژیم و تاڵان دەکرێ.

"مستەفا هیجری ئاشکرای کرد کە هۆکاری ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانە تەنیا بۆ دۆخی شپرزی ئابووریی ناگەڕێتەوە"

"کێشەکان هەر بەوندە کۆتاییان پێنایە و گرنگتر لەوە، دۆخی شپرزەی خەڵکی ئێران لەباری کۆمەڵایەتی و ئەمنییەتییەوە بەرچاوە. بەهۆی بەرنامە و سیاسەتی سەقەتی رێژیم، خەڵکی ئێران لە خراپترین دۆخی نەفسی و دەروونیدان، بۆ نموونە بەپێی سەرچاوەکانی رێژیم خۆی:

ـ ئێران لە پلەی یەکەمی خۆسووتاندنی ژنان لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاستدایە.
ـ نزیکەی ٢٤%ی خەڵکی ئێران تووشی کێشەگەلی دەروونین.
ـ ٦ میلیون و چوارسەد هەزار کەس تووشی نەخۆشی خەمۆکی بوون.
ـ نزیکەی ٤٠% لەو گەنجانەی خوێندنی زانکۆیان تەواو کردووە، بێکارن.
سەرباری ئەو کێشانە کە رێژیم بۆ خەڵکی ئێران پێکیهێناوە، ئازادی و بەرنامەگەلی شادیهێنەر بوونیان نییە؛ نەتەوەکانی غەیرەفارس و پێڕەوانی ئایینی غەیرە موسولمانی شیعەی ویلایەتی فەقیهی بە توندی جیاواز کراونەتەوە و لەژێر ستەمدان.

لە ماوەی ئەو ٤٠ ساڵەی رابردوودا، ڕێژیم درۆی لەگەڵ خەڵک کردووە و فریویانی داوە، لە ئاکامدا خەڵک دوای ئەو هەموو ماوەیە، بڕوایان بە رێژیمەکە نەماوە و رزگاری خۆیان لە رووخانی ئەو رێژیمەدا دەبینن، بۆ ئەو مەبەستەش ڕاپەڕیون.

"کوردیش پەیوەست بە خۆپیشاندانەکان بووە"

مستەفا هیجری لەپێوەندی لەگەڵ پەیوەستبوونی کوردەکان بە خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێرانەوە، وەها ڕای خۆی دەربڕی:
"تا ئێستا(٩/١/٢٠١٨) لە هێندێک شوێنی ئێران سەرهەڵدان بەردەوامە، بەڵام وەک حەوتووی یەکەم جەماوەری نییە. کوردەکانیش لە کرماشان، ئیلام، سنە و چەند شاری دیکەی ڕۆژهەڵاتدا بەشداری خۆپیشاندانەکان بوون، هۆکاری خۆپیشاندانی ئەوانیش وەک باقی شارەکانی ئێران، هەم دۆخی خراپی ئابوورییە کە زۆر شپرزەترە لە باقی خەڵکی ئێران، هەم هۆکاری سیاسی و لەژێر پێنانی مافە نەتەوەییەکانیانە بە هۆی ئەو رێژیمەوە".

هیجری سیاسەت و هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لەمەڕ ئەو خۆپیشاندانانە ئاشکرا و زانیاری سەرنجڕاکێشی بە سپوتنیک کوردستان دا:

"حیزبی ئێمە سیاسەتی پشتیوانی لە داخوازە دێموکراتیکەکانی خەڵکی گرتووەتەبەر و خوازیاری ئەوە بووە خەڵک خۆیان بەدوور بگرن لە توندوتیژی بۆ ئەوەی بیانوو نەدەن بە هێزەکانی رێژیم بۆ سەرکوتکردنیان.

"کۆماری ئیسلامی باوەڕی بە مافی مرۆڤ نییە و بێجگە لە ئیدئۆلۆژی خۆی، هیچ باوەڕێکی بە مافی نەتەوەکانی ئێران و پرسی کورد نییە"

کۆماری ئیسلامی بە پێی ئیدئولۆژی خۆی، هیچ باوەڕێکی بە مافی مرۆڤ، پرسی کورد و باقی نەتەوەکانی ئێران نییە، بۆیە دژی هەر چەشنە داخوازییەکی نەتەوایەتی "لەژێر تاوانی هەوڵی دابەشکردنی ئێران و پیلانی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی" دەوەستێتەوە و بۆ ئەو کەسانە حوکمی زیندانی درێژخایەن یان تەنانەت ئێعدام دیاری دەکا.

مستەفا هیجری لە وڵامی پرسیاری ئێمەدا کە "ئایا رێژیمی ئێران ویستوویەتی یان داوای کردووە کە بۆ چارەسەری پرسی کورد لەگەڵ ئێوە دیالۆگ بکات" ئاشکرای کرد کە:

ئەو کاتانەی ڕێژیم بەڕواڵەت ویستوویەتی لەگەڵ کوردەکاندا وتووێژ بکا، مەبەست و ئامانجی بەڕێوەبردنی پیلانێک بووە بە دژی ئەوان، وەک ئەوەی کە لە ١٣ی ژوئیەی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور عەبدوڕەحمانی قاسملوو، سکرتێری گشتیی پێشووتری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاوڕێکەی (کاک عەبدوڵڵا قادری ئازەر، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب) یان لە سەر مێزی وتووێژ لە شاری وییەنی پێتەختی ئوتریش تیرۆر کرد.

"کورد داوای ئیدارەکردنی وڵاتی خۆیان دەکەن"

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (مستەفا ‌هیجری) لە کۆتایی قسەکانیدا، سیاسەتی گشتیی حیزبەکەی بەم شێوەیە بۆ سپوتنیک کوردستانی روون کردەوە:

"سیاسەتی گشتی و فەرمیی حیزبی ئێمە، پشتیوانیە لە مافی دیاریکردنی چارەنووسی کوردەکانی هەر بەشێکی کوردستان. مەبەستم ئەوەیە حیزبی دێموکرات رێز دادەنێ بۆ ئیرادەی گشتی خەڵکی کورد لە دیاریکردنی شێوەی ئیدارەکردن و بەڕێوەبەریی وڵاتەکەیاندا، جا ئەو شێوە بەڕێوەبردنە، ئۆتۆنۆمی، فیدراڵی یان سەربەخۆیی بێ.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.