کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جاشێک لە شاری سنە بە سزای کردەوەکانی گەیشت

14:29 - 1 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: جاشێکی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە لە لایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە بە سزای کردەوەکانی گەیشت و لاشەی چەپەڵی لە خاکی کوردستان خاوێن کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تۆفێق ڕەحمانی، جاشی بەکرێگیراو و ئەندامی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، خەڵكی گوندی کەڵاتێـی ناوچەی سنە کە لە نێۆ خەڵکی گونددا بە تۆفێق مەمان و لە نێۆ خەڵکی شاری سنەدا بە تۆفێق کەڵاتێی دەناسرا شەوی ڕابردوو بە سزای تاوانەکانی گەیشت.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند، ئەم بەکرێگیراوە لە هیچ جینایەتێک لە ناوچەی سنە بەدژی نەتەوەکەی درێغی نەدەکرد؛ ناوزڕاو خزمایەتییەکی نیزیکی لە گەڵ گەورە جاشی ناوچەی سنە محەممەد ئەمین ڕەحمانی ناسراو بە حەمەمین کەڵاتێی هەبوو.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا خەڵکی وەزاڵەهاتووی کورد و لاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان، بە هەڵکووتانە سەر بەکرێگیراو و داگیرکەرانی کوردستان و مۆڵگە پڕ لە شوورەییەکانیان هەوڵی خاوێن کردنەوەی خاکی کوردستانیان داوە و تا ئێستاش چەندین پلەداری بەدناوی ڕێژیمیان بە سزای کردەوەکانیان گەیاندووە.