کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان بەردەوامن

15:21 - 1 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: لە درێژەی کار و چالاکییە تەبلیغییەکانی ئەندامانی حیزب لە شارەکانی سنە، بۆکان و تاران چالاکی بەرینی تەبلیغی بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ قارەمانانی دێموکرات لەم شوێنانەی شاری سنە تراکت و پووستێری تایبەت بە ٧٢هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستانیان بڵاو کردەوە:
گەڕەکی ئاغە زەمان، ئاساوڵە، شەقامی سیروس، شەقامی نمەکی، شەهرەکی ئیستاک ئاساوڵە، کانی دووشەم وگەڕەکی سپوورئاوا.

هەروەها لە جاددەی تەکیە و هەنەڕ، چەم تەختە و چەم تەوریوەر، حەلوان و گوندی تەنگیسەر له ناوچەی ژاوەرۆی سنه ڕێز لە ٢ی ڕێبەندان گیرا.

رێکەوتی ٣٠ی بەفرانبار ئەندامانی حیزب لە شاری بۆکان بە بەڕێوەبردنی چالاکی تەبلیغی و بڵاوکردنەوەی پوستێری تایبەت بە یادی کۆمار، ڕێزیان لە ٢ی ڕێبەندان گرت.

ئەو شوێنانەی چالاکی تەبلیغی تێدا کراوە بریتین لە: میراوا، جادەی کەمەربەندی، شەقامی سی میتری، تابلۆکانی جادەی بۆکان میاندواو، نەساجی، مەجبوراوا، دەوروبەری پاسگای ناچیت، سەفی گازی ساحلی، شەقامی ئەبوزەر، سەیرانگای کێوەڕەش .

لە پێتەختی ئێرانیش لە شاری تاران تێکۆشەرانی دێموکرات لەم شوێنانەدا چالاکییان بەرێوە بردووە: تاران پارس، حەکیمیە، بلواری بەهار، پارکی بەهار، پۆمپی بنزینی گەڕەکی بەهار، کۆڵانەکانی بەهار ۷ و٨ .