کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییەکان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان درێژەی هەیە

19:06 - 2 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان، بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان کار و چالاکیی جۆراجۆر بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لە شاری سنە چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد، که ئەو شوێنانەی چالاکییان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: گەڕەکی بەهاران و ویلا شار، شەهرەکی ساحلی، کەمربەندی پشتی مەیدان بار، دەورووبەری زانکۆی کوردستان.

ڕێبورانی شەهیدانی کوردستان لە شاری بۆکان، یادی ٢ی ڕێبەندانیان بەرز ڕاگرت و پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە و لەو پێوەندییەدا زۆربەی درگا و دیوارەکانی بۆکان بە پوستێری تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان ڕازێندرایەوە.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری مەهاباد، به بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، لە چەندین شوێنی جیاواز وەک شەقامی زانکۆی پەیام نوور، زەوینەکانی شارەداری، شەقامی پێشەوا و دەوروبەری، مەیدانچەی حەسەنزاده، حەوشەی نەخۆشخانە، تاقەدار، حەوشەی مردووشۆرخانە، شەقامی پەرستار، بەری شیلانان.

هەروەها قارەمانانی دێموکرات لە ناوچەی ژاوەرۆی سنه، له گوندی ساڵیان له مزگەوت، قوتابخانه، دێیاری، جاددەی ئەوێهەنگ، مخابرات و تەواو کۆڵانەکانی گوند تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢ی ڕێبەندانیان بڵاو کردەوە.

لە درێژەی کار و چالاکییە تەبلیغییەکان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارەدێی پەسوێ، بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان بە شێوەیەکی بەربڵاو دروشمیان لە کوچە و کۆڵانەکان نووسیەوە و هەروەها تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.

هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سۆنقوڕ، بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، کار و چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.