کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ٧٢هەمین ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان، ڕێوڕەسمێک له ڕۆژهەڵاتی کانادا بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، ڕێوڕه‌سمێک به بۆنه‌ی ٧٢هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان، له شاری تورێنتۆی کانادا، به به‌شداری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكرات، نوێنه‌ری حیزبە كوردستانییەکان، ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و كوردانی هه‌ر چوار بەشی كوردستان به‌ڕێوه چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به پێشكەش كردنی سروودی نه‌ته‌وەیی ئه‌ی ڕه‌قیب و ڕاگرتنی خوله‌كێک بێده‌نگی بۆ ڕێزڵێنان له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
دواتر په‌یامی كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، لە ڕۆژهه‌ڵاتی كانادا، له لایه‌ن جه‌عفه‌ر مه‌عرووفزاده ئه‌ندامی كۆمیته حیزبەوە پێشكەش كرا.
ناوبراو وێڕای پیرۆزبایی ئه‌م ڕۆژه، تیشكی خستەسه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م كۆماره و به‌رز نرخاندنی له مێژووی گه‌لی كورد بەگشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌تی.
دواتر چه‌ندین په‌یام به‌م بۆنه‌وه پێشكەش كران كه بریتین له:
ـ پارتی دێموكراتی كوردستان
ـ یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان
ـ كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
له به‌شێكی تر له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، هونه‌رمه‌ندان شوان په‌روه‌ر، گه‌لاوێژ سه‌قزی، شه‌هروز و عه‌لی زه‌ندی ڕێوڕەسمەکەیان بە گۆرانی زیاتر ڕازاندەوە.