کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات ماڵئاوایی لە ژیان کرد

20:21 - 3 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: هاوسەری شەهید عەلی وەهاب لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، خاتوو ئامینە محەممەدی خەڵکی بۆکان، خێزانی شەهید عەلی وەهاب لە فەرماندەرانی هێزی پێشمەرگە ی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد.

دایە ئامینە دوای شەهیدکرانی هاسەرەکەی ئەرکی بەڕێوەبەرنی بنەماڵەی گرتە ئەستۆ و تا دوایین هەناسە وەفادار بە ڕێبازی هاوسەرەکەی مایەوە.

شەهید عەلی وەهاب ساڵی ۱۳٥٨ی هەتاوی لە شەڕێکی قارەمانانەدا بۆ بەرگری لە خاک و ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان دژی هێرشی ڕژیمی تاران بۆ سەر ناوچەکانی سەقز و بۆکاندا، لە نزیک گوندی سەرا شەهید بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.