کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆڵەکانی پێشەوا، ڕێبازی سەرکۆماریان ون ناکەن

21:04 - 3 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان، بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، درێژە بە کار و چالاکیی تەبلیغیی دەدەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات، بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لە شاری مەریوان لە گوندی گوڵچییەر، لە شاری سنە لە گوندی تەنگیسەر چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد و تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.

هاوکات قارەمانانی دێموکرات لە شارەکانی نەغەدە گوندی وەزنێ، مەهاباد باغی شایگان، قوروە شوێنەکانی وەک شارەکی ئیمام فەرهەنگیان، مەیدانی فەرمانداریی، ئیتحاد و زۆربەی گەڕەک و کۆڵانەکانی ئەو شارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە شاری شنۆ لە گوندی ئاڵیاوێ تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژە و لە چەندین شوێن لە بەرزایییەکانی شنۆ، ئاگری ٢ی ڕێبەندانیان کردۆتەوە.