کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی ورمێ‌ نامه‌یه‌کیان بۆ سه‌رۆک خێڵ و تایفه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ نارد

13:58 - 25 رەزبەر 2712

کوردستان میدیا: دوابه‌دوای کۆتایی پێهاتنی کۆنگره‌ی ١٥یه‌می حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، ژماره‌یه‌ک له‌ لاوانی شاری ورمێ‌ نامه‌یه‌کیان بۆ سه‌رۆک هۆز و خێله‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ نارد.


به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ئه‌و نامه‌یه‌ که‌ زیاتر بۆ سه‌رۆک خێڵی ناوچه‌کانی ته‌رگه‌وه‌ڕ و مه‌رگه‌وه‌ڕ نێردراوه‌ تێیدا هاتووه، پێویسته‌ هه‌موو پێکه‌وه‌ ده‌ست بده‌ینه‌ خه‌باتێکی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رگریی له‌ خۆمان و نه‌ته‌وه‌که‌مان بکه‌ین.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه، ئێوه‌ وه‌کوو که‌سانێکی جێ‌ متمانه‌ی خه‌ڵکی پێویسته‌ هه‌ستی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی لاوان ببه‌نه‌ سه‌ر و بۆ خه‌بات کردن هانیان بده‌ن.

2450.jpg


هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا داوا له‌به‌شێک له‌ سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان کراوه‌ که‌ به‌ جێگای هاندانی خه‌ڵک بۆ به‌کرێگیراوی رێژیم، ده‌ست بده‌نه‌ خه‌بات بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌و نامانه‌ له‌ چه‌ندین شوێنی شاری ورمێ‌ بۆ وێنه‌ شه‌قامه‌کانی ده‌ورووبه‌ری مزگه‌وتی ئابیاری، شه‌هره‌کی فه‌رهه‌نگیان، شه‌قامی دیزج سیاوش و ته‌رزیلو بڵاو کراونه‌ته‌وه.