کوردستان میدیا: به هۆی وشکبوونی سەرچاوە ئاوییەکان لە دەشتە گەورەکانی پارێزگای کرماشان کشتوکاڵ قەدەغە کرا.
به هۆی بەنداو سازکردنی ناشارەزایانە و گواستنەوەی ئاوی ئەو بەنداوانەی کوردستان بۆ بیاوانەکانی ناوەندی ئێران، زاگرۆس ڕووی له وشکبوون کردووە و ژینگەی کوردستان لەگەڵ مەترسی بەبیاوان بوونە.
ڕێژیمی ئێران به داڕشتنی پیلانێکی نامرۆڤانه له چەند دەیەی ڕابردوودا، به ئامانجی گواستنەوەی ئاوەکانی زاگرۆس، به بەنداو دروست کردن و کاناڵ لێدان، ئاراستەی ئاوەکانی زاگرۆسی بەرەو ناوەندی ئێران گۆڕیوە و بۆ ڕزگار کردنی بیاوانەکانی ناوەندی، خەریکه زاگرۆس که له گرنگترین سەرچاوە ئاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە، لەنێو دەبات.
به وتەی محەممەدڕەزا شەهلایی، جێگری بەشی پاراستن و وەبەرهێنانی شیرکەتی ئاوی کرماشان، به هۆی کەمبوونی ئاوە ژێرزەوییەکانی کرماشان، لە هەشت دەشتی ئەم پارێزگایە کشتوکاڵ و بەکارهێنانی ئاو قەدەغە کراوە.
به وتەی ئەو بەرپرسەی ڕێژیم، دەشتە قەدەغە کراوەکان بریتین لە: دەشتی کەنگاوەر، مایەشت، ڕەوانسەر، سنجاوی، حەسەناوا، شیان، شائاباد، قەڵا شایین و دوو ناوچەی دەشتی زەهاون، که ڕوویان له وشکبوون کردووە و تەنیا کارێک که ڕێژیم کردوویەتی، پێش لە کشتوکاڵ لەو ناوچانه دەگرێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە که ئەو ناوچانه له دەشتە سەرەکییەکانی زاگرۆسن، که سەرچاوە گرنگەکانی وەرزێڕی له کوردستانن و وشکبوونیان نە تەنیا زەربە له ژینگەی کوردستان دەدات، بەڵکوو کاریگەری خراپ لەسەر ئابووریی خەڵکی ئەو ناوچانە دادەنێت کە بژیوی ژیانیان لەسەر کشتوکاڵە.