کوردستان میدیا: سەرۆکی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، ڕایگەیاندووە: که له هەفتەی داهاتوودا گەڵاڵەی بوودجەی ١٣٩٧ی هەتاوی، به شێوەی شاراوە و لە پشتی درگا داخراوەکان تاوتوێ دەکرێت.
دوای ئەوەی که له گەڵاڵەی بوودجەی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی، دەرکەوت که ڕێژیم به چ شێوەیەک گەندەڵی دەکات و دابەشکردنی بوودجه بەپێی یاسا ناکرێت و بەرپرسانی باڵای ڕێژیم بەتایبەت ڕێبەری نایاسایی دەستێوەردان له بوودجە دەکەن و چاوەدێرییەکی تایبەت به سەر بوودجه و داهاتی نیشتمانی خەڵک نییه و لە بارەوە لێپرسینەوە ناکرێت، گەلانی ئێران به دەنگ هاتن و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.
ئەمە له حاڵێکدایە که دەوڵەتی ڕۆحانی، درۆشمی دەدا که به شێوەی ڕوون گەڵاڵەی بوودجەی به مەجلیس داوە و لەوێش لەسەر ڕای گشتی بڕیاری لەسەر دراوە، ڕۆحانی سەرکۆماری ڕێژیم داوای له خەڵک کردبوو، که دەتوانن به ئاشکرا و به ڕوونی ڕای خۆیان له بارەی بوودجەی ساڵی داهاتوو دەرببڕن.
ئیستە که ڕێژیم نەیتوانی به شاراوە له بوودجەی ساڵی داهاتوودا گەندەڵی بکات و لە ڕێگەی خودی بەرپرسانی ڕێژیمەوە گەندەڵییەکان دەرکەوت، مەجلیسی ڕێژیم بڕیاری داوە تاوتوێیە کۆتاییەکان لەسەر بوودجه به شێوەی شاراوە دەبێت و دیاریش نییە که خەڵک چۆن دەتوانن له سەر بوودجه ڕای خۆیان دەرببڕن.