کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری حیزبی دێموکرات و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری هەولێر

15:50 - 5 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: شاندێكی مەكتەبی پەیوەندییەكانی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە شاری هەولێر کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، شاندێكی مەكتەبی پەیوەندییەكانی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، بە سەرپەرەستیی بێکەس قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەو حیزبە، سەردانی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتیان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن شاندی نوێنەرایەتی حیزبەوە بە سەرپەرستیی محەممەد ساڵح قادری بەرپرسی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە هەولێر بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.

شاندەکانی دوو حیزب لە دانیشتنێكی دۆستانەدا وێڕای تیشک خستنەسەر چەندین پرس و بابەتی هەنووکەیی پەیوەندیدار بە ڕەوش و بارودۆخی كوردستان و پیلانی داگیرکەران بۆ لێدانی گەلی کورد لە هەموو بەشەکاندا، پێداگریان لە بەردەوامیی پێوەندی و هاوکاریی نێوانیان و هەوڵدان بۆ یەکڕێزی وهاوهەڵوێستی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستانیان وەک زەروورەتی ئەم قۆناغە کردەوە.