کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری شاندێکی حیزبی دێموکرات لە سەرەخۆشیی حاجی فازڵ ئاغا

14:22 - 7 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات، لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی حاجی فازڵ ئاغادا بەشداریان کرد.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٦ ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات، لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی کەسایەتی ناسراوی عەشیرەتی گەردی، حاجی فازڵ ئاغا بەشداریان کرد.

شاندی حیزبی دێموکرات لەو ڕێوڕەسمەدا پەیامی هاودەردی و سەرەخۆشیی مستەفای هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو گەیاند و هاودەردی لەگەڵ کردن.

حاج فازڵ ئاغا کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و نەتەوەیی بوو و لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیوەندییەکی دۆستانە و لەمێژینەی هەبوو.