کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەیەک خۆفرۆش لە پارێزگای کرماشان کوژران

14:54 - 8 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: لە ئەنجامی هێرشی چەند کەسێکی نەناسراوی چەکدار لە پارێزگای کرماشان چەند بەکرێگیراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کوژران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ئەنجامی هێرشێكدا بۆ سەر جاش و بەکرێگیراونی ڕێژیمی ئێران لە شارۆچکەی ئێزگڵە سەر بە پارێزگای کرماشان چەندین خۆفرۆش کوژران.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە باسی لەوە کردووە، ئەو بەکرێگیراوانە خەڵکی شاری سەلاسی ‌باوەجانی بوونە و شوناسیانی بە ساڵح شێعری، حوسێن محەممەدی، ئەحمەد شۆهانی، عەزیز شێعری ڕاگەیاندووە.

ئەحمەد شۆهانی لە رزمندگان تیپ انصارالحسین همدان بووە و هەروەها ساڵح شێعری خەڵکی جوانڕۆ و خانەنشین بووە، بەڵام دیسان دەست بەکار بووەتەوە.

تا ئێستە هیچ گرووپ و لایەنێک ئەو عەمەڵیاتەی بە ئەستۆی خۆی نەگرتووە، بەڵام چاوەدێرانی سیاسی باس لەوە دەکەن، کە ئەوە پیلان و بیانووی ڕێژیمی ئێرانە بۆ پەرەپێدان بە سەرکوت کردن و ئێعدامەکانی لە کوردستاندا.