" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

سه‌ردانی هه‌یئه‌تێکی ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی نوروێژ له‌ ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکرات

زایینی: ١٦-١٠-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٧/٢٥ - ١٣:٢١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
سه‌ردانی هه‌یئه‌تێکی ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی نوروێژ له‌ ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکرات
کوردستان میدیا: هه‌یئه‌تێکی ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی وڵاتی نوروێژ سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتیان کرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی حیزبه‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌رستیی "حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی"ـه‌وه‌، پێشوازییان لێ کرا.


به‌پێی راپۆرتی کوردستان میدیا، سه‌ر له‌ به‌یانیی رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ رێکه‌وتی ٢٥ی رەزبەری ١٣٩١ی هەتاوی، "ئاره‌ هۆڤده‌ناک" له‌ ئیداره‌ی زانیاری له‌سه‌ر وڵاته‌کان، "یویریوند سوێرنسن" له‌ ئیداره‌ی پێداچوونه‌وه‌ به‌ داخوازیی په‌نابه‌ران (UNE) و "هیوا مورادی" له‌ ئیداره‌ی په‌نابه‌ران (یۆردی ــ ئای) سه‌ردانی بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.


له‌و دانیشتنه‌دا "ئاره‌ هۆڤده‌ناک" هێندێ‌ بابه‌تی له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسیی ئێران، بزووتنه‌وی رزگاریخوازیی کوردستان، رۆڵی حیزبی دێمۆکرات، ئامانجه‌ سیاسییه‌کان ‌و شێوازی خه‌بات ‌و تێکۆشان ورووژاند که‌ ئه‌و باس و بابه‌تانه‌ له‌لایه‌ن "حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی"یه‌وه‌ وڵام درانه‌وه.


به‌شێکی دیکه‌ له‌ باسه‌کانی هه‌یئه‌تی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر بارودۆخی خه‌باتی گه‌لانی ئێران ‌و گوشار و زوڵم و زۆرییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ مافخوازنه‌ی گه‌لانی ئێران بوو.


هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا نوێنه‌ری ئیداره‌ی په‌نابه‌ران وتی: "ئێمه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر ‌و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ مه‌ترسییان له‌سه‌ره، به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراو کار ده‌که‌ین".


ئه‌و هه‌یئه‌ته‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ روو، زانیاری و پشتگیریی حیزبی دێمۆکرات له‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامییه‌وه‌ مه‌ترسیی گیانیان له‌سه‌ره، بۆ ئێمه‌ جێگای بایه‌خه و گرینگیی پێ‌ ده‌ده‌ین.


له‌ به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا باسێکیش له‌سه‌ر (NGO)کانی حیزبی ‌و یه‌کیه‌تییه‌کانی لاوان، ژنان ‌و خوێندکاران ‌و شێوه‌ی کار و تێکۆشانیان که‌وته‌ به‌ر باس.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک