کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکاڵای دووبارەی بنەماڵەی قوربانیانی دەستی حاجی تووسی

14:53 - 11 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: ژمارەیەک لە بنەماڵەی قوربانیانی ئازاری جنسی به دەستی حاجی تووسی، بۆ پانزده نوێنەری مەجلیسی ڕێژیم سکاڵایان نووسیوە.

به وتەی نوێنەرێکی مەجلیسی ڕێژیم، بەشێک لەو بنەماڵانەی که منداڵەکانیان به دەستی حاجی سەعید تووسی، قاری بەناوبانگی ڕێژیم دەسترێژی جنسی کراوەتە سەریان، بۆ ١٥ نوێنەری مەجلیس سکاڵایان نووسیوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە، که سەعیدی تووسی به تاوانی ئازاری جنسی منداڵان و پەرەپێدان بە فەساد و گەندەڵی ئێخلاقی دەسبەسەر کرابوو و له یەکەم کۆبوونەوەی دادگادا به چوارساڵ زیندان مەحکووم کرا، بەڵام له دادگای پێداچوونەوە، به بێتاوان ناسرا و دۆسییەکەی بەستراوە.

مەحموود سادقی، نوێنەری تاران له مەجلیسی ڕێژیم، باسی لەوە کردووە، ئەو نوێنەرانەی که سکاڵایان به دەست گەیشتووە، سکاڵاکەیان به جیدی وەرنەگرتووه و کاتیان بۆ دانەناوە، هەروەها باسی لەوە کردووە، باوکی دووان له قوربانیان، لەگەڵ بەشێک له نوێنەرانی مەجلیس و جێگری پارلەمانی دەزگای قەزایی وتووێژیان کردووە و به بەردەوامی لەسەر سکاڵاکەیان پێداگر بوون.

بەڵام زۆرێک له بنەماڵەکان لە هەمبەر حوکمی دادگای پێداچوونەوە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە، ئەو نوێنەرە باسی لەوە کردووە، که کاتێک له دادگای کەیفەری پێداچوونەوە کراوە دۆسییەکەی لەو لقەی دادگا نەبووە، بەڵام حوکم دراوە.

سەعیدی تووسی له نزیکانی عەلی خامنەیییە و له قاریانی بەناوبانگی ئێرانه، که پاڵپشتی ڕێبەری لە پشتە و چەندین بەرپرسی ڕێژیم وەکوو مەکارم شیرازی، سەعیدی تووسیان به بێتاوان زانیوە و له دادگای نافەرمی ڕێژیم که فەرمان له ڕێبەری وەردەگرن، دۆسییەی حاجی تووسیان بەستووە.