• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

باوكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لە نۆدشە كۆچی دوایی كرد

زایینی: ١١-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠١/٢٣ - ١٧:١٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
باوكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لە نۆدشە كۆچی دوایی كرد
كوردستان میدیا: خاڵۆ "عەبدوڵا شكووهی" باوكی شەهید "مەهدی شكووهی" لە تەمەنی 80 ساڵیدا لە شارۆچكەی نۆدشە بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 23ی خاكەلێوەی 1391ی هەتاوی خاڵۆ عەبدوڵا شكووهی باوكی شەهید مەهدی شكووهی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران پاش 80 ساڵ تەمەنی پڕ لە شانانی، كۆچی دوایی كرد.

ناوبراو بۆ ماوەی 4 ساڵ بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبی دێمۆكرات لە زیندانی"دیزڵ ئابادی" كرماشان زیندانی كراوە ‌و دواتر لەلایەن چەند دەست و پێوەندییەكی رێژیمەوە ئازار ‌و ئەشكەنجە دراوە.

خاڵو عەبدوڵا ئەندامێكی دڵسۆز ‌و هیوای هەمیشەیی رزگاریی گەلەكەی بوو ‌و هەتا دوایین ساتەكانی ژیانی بە ئامانجی حیزب و رێبازی كوڕە شەهیدەكەی وەفادار مایەوە.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە‌ و كەس ‌و كاری خوالێخۆشبوو خاڵۆ عەبدوڵا شكووهی دەكات ‌و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێت‌.
روحی شاد بێ‌
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا