کوردستان میدیا: ئیسماعیل هەنییە هاوپەیمانی ڕێژیمی ئێران، لە لایەن ئامریکاوە خرایە لیستی تێرۆرەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، دەوڵەتی واشنتۆن لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس و سەرۆکوەزیرانی پێشووی فلستین لە غەزە، ئیسماعیل ھەنییەی خستووەتە لیستی تێرۆری جیھانیـیەوە.
ھەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ڕێکخراوەکانی وەک بزووتنەوەی سابرین و لیوا و سەورە و بزووتنەوەی ھاشمـیش خراونەتە نێو لیستی تێرۆری جیھانییەوە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بە وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئامریکا، ڕێکس تێلرسۆن کراوە، کە بانگەشەی ئەوەی کردووە، چەند گرووپ و کەسانێک کە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ھاوکاری دەکرێن خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.
تێلرسۆن باسی لەوەش کردووە، کە ئەو کەس و گرووپانە ھێرشیان کردووەتە سەر دوو وڵاتی ئیسرائیل و میسر و بۆ ئاشتی ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاست مەترسیین.
ڕێکخراوی حەماس لەگەڵ ڕێژیمی ئێران پێوەندییەکی چڕی هەیە و خامنەییش ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووه، کە ئەو ڕێکخراوە پڕچەک دەکەین و پشتیوانیی لێ دەکەین.
بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامی ناسراو بە حەماس، لەسەر دەستی شێخ ئەحمەد یاسین و کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی دیکەی ئێخوانوموسلمین فلستینی و بەشێک لە بانگخوازانی جیھانی ئیسلامی له ساڵی ١٩٨٧ دامەزرا.
حەماس بزووتنەوەیەکی جیھادی و ھەڵگری بیری ئێخوانولمسلمینە و ئامانجی ڕزگارکردنی خاکی فلستین لەژێر دەستی ئیسرائیلە.
ئامریکا و زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی حەماس بە گرووپێکی تێرۆریستی دەزانن و ڕێژیمی ئێرانیش پاڵپشتی لەو گرووپە و چەندین گرووپی توندڕەوی دیکەش دەکات.