کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوەبەری \"سیا\": کردوەوکانی ئێران له ناوچەکەدا ڕاگەیاندنی شەڕە

14:33 - 12 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: بەرێوەبەری ناوەندی ئیتلاعاتی ئامریکا سیا کردەوەکانی ئێرانی له ناوچەکەدا به ڕاگەیاندنی شەڕ به دژی وڵاتانی دیکه لە قەڵەم داوە.

مایک پومپێئو، بەرێوەبەری ناوەندی ئیتلاعاتی ئامریکا سیا، له وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی بی‌بی‌سی، لە بارەی کردەوەکانی ڕێژیمی ئێران و دەستێوەردانی له وڵاتانی ناوچەکەدا، ئاماژەی به ڕۆڵی خراپکارانەی ڕێژیمی ئێران و هەوڵدانی بۆ ناسەقامگیریی له ناوچەکه کردووە و باسی لەوەش کردووە، که کردەوەکانی ئێران به نیشانەی شەڕە به دژی وڵاتانی دیکەیە.

پومپئو، ئاماژەی بەوە کردووە، که ڕێژیمی ئێران گەورەترین کێشەی لە سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە و باسی لەوە کردووە، که ئامریکا له بەرامبەر هەڕەشەی بەرژەوەندییەکانی له ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست به هیچ شێوەیەک بێدەنگ نابێت و نیگەرانی خۆی له هەمبەر دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران دەربڕیوە و وتوویەتی: که ئامریکا ڕێگە و کەرەستەی بەرەوڕوو بوونەوەی لەگەڵ دزەی ئێران له ناوچەکەدا هەیە.

له لایەکی دیکەشەوە، بەرێوەبەری ناوەندی ئیتلاعاتی ئامریکا، لەسەر ئەگەری شەڕ له نێوان ئێران و عەرەبستان قسەی کردووە و نیگەرانی خۆی له ڕوودانی ئەو شەڕە دربڕیوە و وتوویەتی: زۆرترین هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی که ئەو شەڕە ڕوو نەدات و خەڵکی ئێران دەبێت بزانن که ئەو شەڕە به قازانجی ئەوان نابێت.

لەو وتووێژەدا مایک پومپێئو، لەسەر پاوانخوازییەکانی ڕێژیمی ئێران له وڵاتانی ناوچەکه، ئاماژەی به نامەیەک کردووە، که ساڵی ڕابردوو بۆ قاسمی سولیمانی ناردووە؛ پومپئو لەو نامەیەدا ڕوونی کردووە، که ئامریکا و بریتانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی، له ناوچەکەدا بەرژەوەندییان هەیە و ئەگەر بزانین بەرژەوەندییەکانمان له مەترسیدان، بە هەموو شێوەیەک دژکردەوەمان دەبێت و ئامریکا له ئێرانی قەبووڵ ناکات که زەربە له بەرژەوەندییەکانی بدات.