کوردستان میدیا: نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له ڕۆژهه‌ڵاتی که‌نه‌دا له دیدار لەگه‌ڵ جێگری به‌رگری گشتیی كه‌نه‌دا، سەر بە حیزبی کۆ‌نسێروا‌تیڤ، کۆمەلێک پرسی تایبەت بە کوردستان و ئێرانی هێنایە بەرباس.
بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌مه، ڕێکەوتی ٣٠ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی، كه‌ژاڵ محه‌ممه‌دی نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له ڕۆژهه‌ڵاتی که‌نه‌دا، له‌گه‌ڵ په‌رلەمه‌نتار جه‌یمز به‌زان، ئەندام په‌رلەمان لە حیزبی کۆ‌نسێروا‌تیڤ و جێگری به‌رگری گشتیی كه‌نه‌دا، له ده‌فته‌ری سه‌ره‌كی به‌زان كۆ بوویه‌وه.
نێوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وەكه، كه زیاتر له یه‌ك كاتژمێری خایاند بریتی بوون لە:
- باسێک له سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی گه‌لانی ئێران و ناڕه‌زایه‌تی زیاتری خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له سه‌ر سیاسەتەکانی ڕێژیم
-سیاسەتی په‌ره‌دان بە تێرۆر و پشتگیری کردنی گرووپه تێرۆریستییه‌كان له لایه‌ن ڕێژیمی ئێران
-بێزاری خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته له ڕێژیم به گشتی و داوای گۆڕینی ڕێژیم و هێنانه‌دی ئازادی و دێموكراسی
-پرسی هه‌ڵاواردن و سیاسه‌تی نژادپه‌ره‌ستانەی ڕێژیم دژ به‌و گه‌لانه‌ی له چوارچێوه‌ی ئێران ئه‌ژین
- چه‌وسانه‌وه‌ی كورد به هۆی كورد بوون، سووننی بوون و دێموكراسیخوازی
-سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی كه‌مه ئاینییه‌كان و به تایبه‌ت ئایینی یاری له كوردستان
-سیاسه‌تی به هەژاری هێشتنەوەی كوردستان و دیارده‌ی كۆڵبه‌ری و كوشتنی كۆڵبه‌ران له لایه‌ن ڕێژیم
- میلیتاریزه كردنی كوردستان
- باس له توندوتیژییەکانی سپای پاسداران و هێزە ئیتلاعاتییەکان دژ به خه‌ڵكی كوردستان
-كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ركی ئه‌وان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران كه داوای گۆڕینی ڕێژیم و هێنانه‌دی دێموكراسی و ئازادی ئه‌كه‌ن
- باسێك له سه‌ر كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییەكانی ئێران و پێویستی هاوكاری و گوێگرتنی زیاتر به كه‌یس و ده‌نگی ئه‌وان
-ڕێکخستنی تەشکیلاتی و سازماندانی خەڵک له ناوخۆ و په‌ره‌پێدانی ڕاسان
لە بەرامبەریشدا، به‌زان سپاسی نوێنه‌ری حیزبی كرد، بۆ زانیارییه‌كان و به نوێنه‌ری حیزبی ڕاگه‌یاند كه ده‌رگای ئه‌وان هه‌میشه كراوه‌یه به ڕووی نوێنه‌ری حیزب و ئه‌وان پاڵپشتی ڕه‌وتی دێموكراسیخوازانی گه‌لی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه ئه‌كه‌ن؛ بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌وان پێشتر هاوكاری پێشمه‌رگه‌یان له باشوور كردووه و ئێستاش له سه‌ر ڕه‌وشی كورده‌كان له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان نیگەرانن.
بەزان وتوویەتی: له ئێستادا حیزبه‌كه‌یان خه‌ریكی ڕێكخستنێكن له به‌شی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، بۆ پاڵپشتی له گه‌لی كورد و مافه ڕه‌واكانیان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان.
سەبارەت بە ئێرانیش، به‌زان باسی له‌وه كردووە كه ئه‌وان باش ئه‌زانن كه ئه‌و ڕێژیمه ڕیفۆرم قه‌بوڵ ناكات و هه‌ڕه‌شه‌یەکە بۆ ناوچه و جیهان؛ هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه ئه‌وان له كۆ‌نسێروا‌تیڤ پارتی ده‌نگی خۆپیشانده‌رانیان بیستووه و پاڵپشتی ئه‌وانن بۆ ئازادی و ڕزگاری له ده‌ست ئه‌و ڕێژیمه.