کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٦٠ کەس له ئەندامانی سپای پاسداران له دادگای بەحرەین به ئێعدام و زیندان مەحکووم کراون

15:13 - 12 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: دادگای بەحرەین ٦٠ ئەندامی سپای پاسدارانی به تاوانی پیلان و ئۆپراسیۆنی تێرۆریستی به ئێعدام و زیندان مەحکووم کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی دادگای بەحرەین، ٦٠ کەس لە ئەندامانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، به تاوانی جێبەجێ کردنی تەقەمەنی و چەکوچۆڵ و پیلانداڕشتن بۆ عەمەڵیاتی تیڕۆرستی، به ئێعدام و زیندانی درێژخایەن مەحکووم کراون.

به وتەی دادستانی بەحرەین سەرکردەی ئەو گرووپە بۆ وڵاتی ئاڵمان هەڵهاتووە، که بەرپرسی ڕێکخستن و پەیوەندی گرتنی ئەو کەسانە لەگەڵ ئەندامانی دیکەی سپای پاسداران له ئێران و عێراق بووە.

هێزه ئەمنییەتییەکانی بەحرین ڕایانگەیاندووە، له چەند مانگی ڕابردوودا، چەندین هەستەی تێرۆریستیی سەربه سپای پاسدارانیان ناسیوە و دەسبەسەریانی کردووە.

له مانگی ڕابردوودا، وەزارەتی نێوخۆی بەحرین له ڕاگەیندراوێکدا پشتڕاستی کردەوە، که له چوارچێوەی ئەمنییەتی وڵاتەکەیان، چەندین تێرۆریست دەسبەسەرکراون که سەر به سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانن.

بەرپرسانی بەحرەین ڕایانگەیاندووە، کردوەوکانی پێویست بۆ دەسبەسەرکردن و دادگایی کردنی ئەندامانی دیکەی ئەو گرووپە تێرۆریستەییە که بەشێکیان له ئێرانن بەردەاوم دەبێت.