کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مایک پێنس: ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران لە ڕیزبەندی کارەکانی دەوڵەتی ترامپ دایە

14:49 - 13 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: جێگری سەرکۆماری ئامریکا، له کۆبوونەوەیەکی کۆماریخوازەکان، باسی لەوە کردووە، که ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ کردەوە ئاژاوەگێڕانەکانی ڕێژیمی ئێران، له ڕیزبەندی کارەکانی دەوڵەتی ترامپە.

مایک پێنس، جێگری سەرکۆماری ئامریکا، لە کۆڕێکی تایبەت به کۆماریخوازەکانی ئامریکا، لەسەر ڕێژیمی ئێران، باسی لەوە کردووە، که به نیسبەت کردەوە ناسەقامگیرانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، هۆشداریمان بەو ڕێژیمه داوە.

مایک پێنس پێشتر له لێداونیک بۆ ئەندامانی کۆنگرەی حیزبی کۆماریخواز، ئاماژەی به کارنامەی دەوڵەتی ترامپ له ڕووبەڕوو بوونە لەگەڵ ئەو کردەوانەی که هەوڵی ناسەقامگیریی جیهان دەدەن و باسی لە هەڕەشەکان بۆ ئاشتی و ئەمنییەتی نێونەتەوەیی و ناوچەکە کردبوو.

جێگری سەرکۆماری ئامریکا، به یاسادانەری کۆماریخوازەکان لە کونگرە متمانەی داوە، که ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ کردەوەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ ناسەقامگیریی ناوچەکه هەر بەردەوامە و له ئەمساڵدا له بەرنامەی کاری دەوڵەتی ترامپ دایە.