کوردستان میدیا: له بازاڕی کاری ئێران، کاردارە کەمداهاتەکان لە ژێر هێڵی هەژاری دان و لەگەڵ بێکارەکان زۆر جیاوازییان نییە.
له ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نێوخۆیی جهان صنعت ئاماژە به کێشەی بێکاری و هێڵی هەژاری له ئێران کراوە و له بەراورد لەگەڵ داهاتی کاردارە کەمداهاتەکان لەگەڵ بێکارەکان کەمترین جیاوازی هەیە، بەو واتایە که زۆربەی کاردارەکان له ژێر هێڵی هەژاری دان.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، که کێشەی بێکاری بووەتە قەیرانێکی ئابووری و هەموو ساڵێک به ڕێژەی بێکارەکان و داواکارانی کار له ئێران زیاد دەبێت و بەپیێ ئامارێک که بڵاو کراوەتەوە، جیا له بێکارەکانی ئێستە، ٨٣٨ هەزار کەس له ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی خوازیاری کار دەبن و جێگهی ئاماژەیە، که ٧٠ لەسەدیان خوێندکارن و زانکۆیان تەواو کردووە.
بەپیێ ئامارەکانی ڕێژیم لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ڕێژەی بێکاران له ئێران، به ٣ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس گەیشتووە، که ١ میلیون و ٣٠٠ هەزار کەسیان خوێندکاری زانکۆن و بەگشتی له ساڵی ڕابردوودا ٤٢ لەسەدی بێکارانی ئێران خوێندکار بوونە.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، کە به بەردەوامی دروشمی لەنێوبردنی کێشەی بێکاری دەدات و به پێچەوانە هەموو ساڵێک به ڕێژەی بێکاران زیاد دەبێت و سیستمی ئابووریی نەخۆشی کۆماری ئیسلامی و سیاسەتە دژە مرۆڤەکانی زۆربەی خەڵکی بردووەتە ژێر هێڵی هەژاری و تەنانەت ئەو کەسانه که کاریشیان هەیە، توانای بەڕێوەبردنی ژیانێکی ئاسایییان نییە.