کوردستان میدیا: هەڵۆکانی زاگرۆس لە عەمەلیاتێكدا لە نێوان شارەکانی سەقز و بانه هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ڕێژیم ناسراو بە ناجا و تێکیان شکاندن.
وێبلاگی هەڵۆکانی زاگرۆس، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، هەڵۆکانی زاگرۆس له عەمەلیاتێکدا دژی بۆسەی هێزی ناجای ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ئەم بۆسەیەیان تێکشکاند.
لە بەشێک لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: (ناجا) کە لەژێر فەرمانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی تاراندایه و ئەرکی دزێوی ڕاو و ڕووت و تاڵان و کوشتوبڕی کاسبکارانی لەسەر شانە، وەک ئەرکەکانیتریان کە سەرکوت و داپڵۆسینی تێکۆشەران و ئازادیخوازانی کوردستانە و بەردەوام خەڵک ئازار و ئەزیەت دەدەن، کەوتنە بەر هێرشی هەڵۆکانی زاگرۆس.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:ناجا لە مڵومۆ و خۆمەڵاس دانیاندا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ، بۆسەیەک لە ڕاستای لە داوخستنی کاسبکارانی ناوچەکە و تاڵانی کەل و پەلەکانیان دادەنێنەوە، لەو کاتەدا پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس لە شاری بانە لە دەراوی گوندی بەیاندەرە، لە ناوچەی سەرشیوی سەقز و جادەی دووئاو- بانەدا چاودێری پیلانەکەیان دەکەن.
داوی کرێگرتەکانی دوژمن، لەبەرچاوی تیژی هەڵۆکانی کاکەیان و بەختیار ئاشکرا دەبێ و هەڵۆکانی زاگرۆس، بە ڕاسانەوەیان ناجای بەکرێگیراو، دەدەنە بەر ئاگری تووڕەییان و لە بەر ماڵی وزمەڵێ تێکیان دەشکێنن؛ پاش ئاوربارانێکی چەند خولەکی هەڵۆکان بە سڵامەتی بەردەوام بوون لە فڕین بە دوندەکانی چیای دووزین وکێوی شەهید و کەلی بەرزی خان.
له ماوهی دوو ساڵی ڕابردوودا، ههڵۆكانی زاگرۆس له سهرانسهری كوردستان، چهندین هێرشیان كردووته سهر هێزهكانی ڕێژیم و تا ئێستا دهیان كهس، له هێزهكانی ڕێژیم به دهست ههڵۆكانی زاگرۆس كوژراو بریندار بوونه و به سزای خۆیان گهیشتوون.
هەڵۆکانی زاگرۆس بڵاویان کردووەتەوە، کە هیزی چەکداری چالاکی خۆیان، بە پاڵپشتی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانن و پشتیوانی لە خەڵکی هەژار و زەحمەتکێشی کاسبکاردەکەن و ناهێڵین تاوانی سەرکوت و تاڵان و ڕاووڕوت لە کوردستان، لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان بێ وەڵام بمێنێتەوە.