کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕی نەوت به دژی ڕێژیمی ئێران

15:12 - 14 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: دوابەدوای گۆشارەکانی ئامریکا بۆ سەر تاران، هەناردە کردنی نەوتی ڕێژیمی ئێران ڕووی له کەمی کردووە.

ماڵپەڕیفراروی ئێران به پشت بەستن بە ڕاپۆرتیئۆیل پرایس، باسی له کەم بوونەوەی هەناردە کردنی نەوتی ئێران کردووە؛ ئۆیل پرایس له چەندین ئاماردا، باسی له کەم بوونی ١٦ لە سەدی هەناردە کردنی نەوتی ئیران بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو کردووە.

ئۆیل پرایس، هۆکاری کەم بوونی هەناردە کردنی نەوتی ئیرانی بۆ گوشارەکانی دەوڵەتی ترامپ و گەمارۆکانی سەر ئەو ڕێژیمە گەڕاندۆتەوە و باسی لەوە کردووە که داهاتووی نەوتی ئێران ناڕوونە و تەنانەت وڵاتە ئاسیاییەکانیش چیدیکه سەرنج نادەنە نەوت و گازی ئێران.

بەپێی دوایین ئامارەکان، وڵاتی چین کڕینی نەوت له ئێرانی بۆ ١٧.٢ لەسەد کەم کردووە و هێندیش ٦.٢ لە سەد و ژاپۆن ١١.٢ لەسەد، کڕینی نەوتیان له ئێران کەم کردووە.

ئۆیل پرایس، له ڕاپۆرتەکەیدا باسی لەوە کردووە که، له مانگەکانی داهاتوودا، به هۆی گوشارەکانی واشنگتۆن و ریاز و گەمارۆی کۆمپانییە نەوتییەکان، بارودۆخی نەوتی ئێران خراپتر دەبێت و زۆر کۆمپانیای دیکەش دەس له بازرگانی کردن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران هەڵدەگرن کە ئەمەی وەک شەڕی نەوتی ئامریکا لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ناوزەد کردووە.